ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەباری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆک کۆمار ڕاگەیێندرا

بەشی ئێران- فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایگەیاند، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆککۆماری ئێرانی ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی هۆكاری كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆک كۆماری ئێران و یاوەرانی، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئێران ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بەشی زۆرینەی زانیارییە پێویستەكان لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆک كۆمار و یاوەرەكانی كۆكراوەتەوە، بەشێوەیەكی سەرەتایی دەركەوتووە، بە هۆكاری تەكنیكی بووە، بەڵام بەشێک لە وردەكارییەكان پێویستیان بە كاتی زیاترە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێش ڕووداوەکە بە خولەک و نیوێک  فڕۆکەکە لە فڕین بەردەوام بووە و لە ئاراستەی خۆی دەرنەچووە، هەروەها فڕۆكەوانی هێلیكۆپتەرە پەیوەندی بە فڕۆكەوانی هەردوو هێلیكۆپتەرەكەی دیكەوە كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەروو، هیچ شوێنەوارێكی گولـلە یان هێرشێکی هاوشێوە بە پارچەكانی هێلیكۆپتەرە كەوتووەكە بەدی نەكراوە، هێلیكۆپتەرەكە بەهۆی بەركەوتنی بە شاخەكانی ناوچەكەوە کەوتۆتە خوارەوە و سووتاوە.

News Code 223557

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha