لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، ئەدهەم بارزانی نامەیەک ئاراستەی هاوپەیمانان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، نامەیەک ئاراستەی هاوپەیمانان بە تایبەتی ئەمریکا دەکا، و داوا دەکات چیتر هەڵبژاردن دوا نەکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی نامەکەی ئەدهەم بارزانی بەمشێوەیە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

داوا لە ھەموو لایەنەكان و ھاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمریكا دەكەم كە ھێزی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی چیتر ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان دوانەكەوێت و ھەر دواكەوتنێک تەواوی پرۆسەی دیموكراتی لـە هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسیەكی زۆر گەورە و جدییەوە.

بەھەموو پێوەرەكان ھیچ دەزگایەک و سەرۆكاتیەكی یاسایی و شەرعی لەم وڵاتە نەماوەو ھەموو دەسەڵاتەكان لە دەرەوەی شەرعیەت و بە شێوەیەكی ناشەرعی كار دەكەن و لێرەیە كە نیگەرانی دروست دەبێت، کە لە بەرامبەر بارودۆخەکە كردەوەی ناشەرعی لە دەرەوەی یاسا ڕووبدات.

پێویستە بۆ پاراستنی خوێنی زیاتر لە دوو سەد هەزار شەھید و دەھا ساڵی تێكوشان و خەبات و ڕەنجی ئەم میللەتە بە فێرو نەچێت و  ئارامی و ئاسایشی كوردستان و رۆژھەڵاتی ناڤین تووشی شڵەژان نەبێت، پێویستە ئەمریكا ڕۆڵی سەرەكیی خۆی ببێنێت و نەهێڵێت ھەندێک لایەنی سیاسی بۆ بەرژەوەندی خۆی  بنەمایەكانی پێكەوە ژیان بخاتە مەترسییەوە، چوونكە بارودۆخەكە زۆر ناسک و ھەستیارە.

ئەدھەم بارزانی

News Code 223553

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha