ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو و هەواڵانی کرد/وێنە

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۲ی ۵ی ۲۰۲۴ نوێژی لەسەر تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی و هەواڵانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و حسێن ئه‌میر عەبدولله‌هیان، وه‌زیری کۆچکردووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاوەڵەکانیان گەیشتە زانکۆی تاران و ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ نوێژی به‌کۆمه‌ڵیان له‌سه‌ر کردن.

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو هەواڵانی کرد/وێنە

دوای نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمه‌کان کرا، کاروانی پرسە لە زانکۆی تارانەوە بەرەو گۆڕەپانی ئازادی لە ناوەندی شاری تارانی پایتەخت بەڕێکەوت.

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو هەواڵانی کرد/وێنە

خەڵکی تارانی پایتەختی ئێران لە کاتژمێره‌کانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە بەرەو شەقامی ئینقلاب بەڕێکەوتوون بۆ بەشداریکردن لە پرسەی تەرمی ڕەئیسی، عەبدولله‌هیان و هاوەڵەکانیان.

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو هەواڵانی کرد/وێنە

بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە، خەڵکی پارێزگای خوراسانی باشوور کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی لە شاری بیرجەند پرسە بۆ تەرمی سەرۆک کۆمار ساز بکەن، دوای ئەوە مەراسیمی پرسە و ناشتنی تەرمی ڕەئیسی لە شاری مەشهەد بەڕێوەدەچێت، که‌ شوێنی لەدایکبوونیه‌تی.

دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی بەنداوی قز قەڵاسی لەسەر ڕووباری ئاراس لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان کە بە ئامادەبوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و ئیلهام عەلیێڤ،هاوتا ئازەرییەکەی بەڕێوەچوو، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە (19ی 5ی 2024) ڕەئیسی و شاندی یاوەری بە سێ هه‌لیکۆپتەر بەرەو شاری تەورێز ڕۆیشتن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەک بۆ باشترکردنی کوالێتی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەی تەورێز، بەڵام ئەو هه‌لیکۆپتەرەی به‌رپرسه‌كانی هه‌ڵگرتبوو، بەهۆی بارودۆخی خراپی کەش و هەوا و تەمێکی زۆر لە ناوچەی ڤارزاگان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

News Code 223546

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha