سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی کردبوو.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دڵگرانی کردین و دەڵێت شاندێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەکەیاندا دەکەن.
بەشی ئێران- کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەڵێت لە ئەمڕۆ ۲۱ی ۵ی ۲۰۲۴ەوە بۆ سێ رۆژ پرسەی سەرۆک کۆمار و یاوەرانی لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەشی ئێران- بەبۆنەی شەهید بوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران؛ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوەڵانیان لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پرسەنامەیەک ئاراستەی رێبەری باڵای شۆڕش، گەلی ئێران و موسڵمانان دەکات.