بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پرسەنامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی "ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەلی سەربەرز و مێژووسازی ئێران، سەرجەم موسڵمانان، گەلانی ئازاد و کەسوکاری شەهیدانی سەربەرز دەکەین".
دەقی پرسەنامەکە:
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ شەهیدبوونی سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، وەزیری شۆڕشگێڕی دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، پێشنوێژ و گوتارخوێنی تەورێز، د. رەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و هەڤاڵانیان، ئاراستەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەلی سەربەرز و مێژووسازی ئێران، سەرجەم موسڵمانان، گەلانی ئازاد و کەسوکاری شەهیدانی سەربەرز دەکەین. لە خودای مەزن داواکارین، پاداشتی ئەو شەهیدانە بداتەوە کە ئاماژەیان پێکرا، و سێبووریش بداتە ڕزگاربووان و کەسوکاریان.
Your Comment