ڕەئیسی ئازیز ماندوو بوونی نەدەناسی/ پێنج رۆژ ماته‌مینی گشتی ڕادەگەیەنم

بەشی ئێران- ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهید بوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵانی دەربڕی و پێنج ڕۆژ ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە پەیامەکەی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بەمشێوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

انا لله و انا الیه راجعون

بە پەژارە و خەمەوە هەواڵی تاڵی کۆچی دوایی چەشنی شەهادەتی سەرۆک کۆماری ڕەنجدەر حوجەتولئیسلام ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی بەڕێزی ئەوانم پێگەیشت.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە کاتێکدا ڕوویدا کە خەریکی خزمەت بوون. هەموو تەمەنی بەرپرسیارێتیی ئەم ئینسانە بەڕێزە چ لە سەردەمی کورتی سەرۆک کۆماریدا و چ پێش ئەوەیش، بۆ خزمەتی خەڵک تەرخان کرا.

ڕەئیسی ئازیز ماندووبوونی نەدەناسی لەم ڕووداوە تاڵەدا میللەتی ئێران خزمەتگوزارێکی دۆست و دڵسۆزی خۆی لەدەست دا.

لەم ڕووداوەدا چەند کەسێکی دیاری دیکە لەوان حوجەتولئیسلام ئال هاشم پێشنوێژی هەینی تەبرێز، جەنابی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و جەنابی مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و یاوەرەکانیان کۆچی دواییان کرد.

لایخۆمەوە پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنم و سەرخۆشی لە میللەتی ئازیزی ئێران دەکەم، جەنابی ئاغای موخبێر بە گوێرەی دەقی مادەی 131ی دەستووری وڵات بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی موجرییەی وڵات بەدەستەوە دەگرێت و پێویستە لەگەڵ دوو سەرکایەتییەکەی دیکە تا 50 ڕۆژ کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ ڕێکبخەن.

News Code 223531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha