سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت سەرەخۆشی لە گەلی ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی و گه‌لی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاوی کردەوە، مه‌نده‌لاوی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران و سەرکردایەتی و گەلی ئێران ده‌ربڕیوه‌، بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک كۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵا‌هیان و ژمارەیەک له‌بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرەی کە لە کاتی ئەرکدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هەڵیانگرتبوو.

مەندەلاوی ڕاشیگه‌یاندووە: "شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی دڵی هەموو ئیماندارانی بە ئازار کرد و گەلی عێراق به‌شداری برایانی كۆماری ئیسلامی ده‌كات له‌خەم و پەژارەی گەورەی ئەم کارەساتە، و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێران بە ئیمان و خۆڕاگری و یەکگرتوویی سەرکردایەتی و گەلەکەی توانای تێپەڕاندنی ئەم ساتە سەختانەی هەیە".

News Code 223522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha