ڕووداوی فڕۆکەکەی سەرۆکی ئێران نیگەرانیكردین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ڕووداوی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت ڕووداوی نەخوازراوی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران و یاوەرانی نیگەرانیكردین و دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە.

ناوبرا زیادی دەکات لە خوای گەورە داواكارین بە تەندروستی و سەلامەتییەوە بگەڕێنەوە ناو گەلی ئێران.

News Code 223519

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha