له‌مکاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هێلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م".

بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه‌، "له‌ خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه‌ و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین، له‌مکاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌".

News Code 223518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha