بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌که‌ی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ک له ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رکۆمارى ئێران، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئيسلاميى ئێران، کۆ بووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه و ديداره‌کانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌کانى هاريکاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ کرد و خواستى هه‌رێمى کوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان دووپات کرده‌وه.
له کۆنگره‌يه‌کى ڕۆژنامه‌وانيشدا له تاران، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى باسى له ناوه‌ڕۆکى ديدار و کۆبوونه‌وه‌کان کرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا که قۆناغێکى نوێ له په‌يوه‌ندييه‌کانى کۆمارى ئيسلاميى ئێران و هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ست پێ ده‌کات.
له سه‌ردانه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له جێگرانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زيرى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى ديوانى سه‌رۆکايه‌تى و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان، ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى بوون.
Your Comment