سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، کێشەکانی هەولێر و بەغدای لە سەرچاوەوە چارەسەر کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق، دەڵێت: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، کێشەکانی هەولێر و بەغدای لە سەرچاوەوە چارەسەر کرد.

بەپێی هەااڵی کوردپرێس، عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداودای وت: "سەردانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا دەستکەوتی زۆری تێدایە بۆ خەڵک، لە رووی ئابوورییەوە ئیدی بەبێ ئەوەی ببێتە هەواڵ، مووچەکەی دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، هاوکات مەترسی ئەمنیی لەسەر هەرێمی کوردستان نامێنێت و داهاتوویەکی باشتر چاوەڕوانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.
عادل باخەوان دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی مەسعوود بارزانی ۵۰ ساڵ مێژوو و ئەزموونی دانوستاندنی لەگەڵ عێراقدا هەیە سەردانەکەی گرنگ و مێژووییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەرێمی کوردستان و بەغدا کۆمەڵێک ترازانی گەورە لەنێوانیان هەبوو، هۆکار بوون بۆ ئەوەی ئەکتەرێک لەم ئاستە سەردانی بەغدا بکات، ئێستا کە هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی سەردانێکی مێژووییە و گرنگە، لەبەرئەوەیە هەرێمی کوردستان لە سەرچاوەکەوە کۆتایی بە کێشەکان هێنا.

ناوبراو گوتیشی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران هۆکاری کۆتاییهێنان بوو بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."

سەرۆکی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق هەندێک زانیاریی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی ۵۰ خولەکی خایاند، لە کاتێکدا سەرۆکی وڵاتان بۆ نموونە ڤلادیمێر پووتین (سەرۆکی ڕووسیا) تەنیا ۲۰ خولەک لەگەڵ ئایەتۆڵڵا خامنەیی دانیشتووە، بەمەش نێچیرڤان بارزانی هەموو مەلەفەکانی لە تاران یەکلایی کردەوە.
ئەو سەردانەی عادل باخەوان باسی دەکات، سەردانێکی دوو ڕۆژەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، کە تێیدا لەگەڵ زۆربەی سەرکردە باڵاکان کۆبووەوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دوای سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا،  عادل باخەوان دەڵێت "دەبێت کورد بە هێزەوە لە بەغدا بێت و ڕۆڵی ڕێکخەر و کۆکەرەوە و ئاراستەکەر ببینێت، کورد دەبێت لە بەغدا ئامادەیی هەبێت و پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی کورد لە بە‌غدا بەهێز بێت".

ناوبراو دەشڵێت "ساڵی داهاتوو، عێراق دەچێتە هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازەوە و لایەنە شیعەکان درزی گەورەیان تێکەوتووە، کورد نابێت هەڵەی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە و لەگەڵ لایەنێکی شیعە رێکبکەوێت دژی لایەنێکی دیکە، بەڵکوو دەبێت رۆڵی کۆکەرەوەی شیعە و سوننە ببینێت.

News Code 223746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha