محەمەد باقر قاڵیباف
-
ماڵپهڕی الحره:
عێراق داوای لە ئێران کردووه ڕێگه به تێپەڕبوونی کهشتییهکانی بە گەرووی هورمزدا بدات
عهلی زهیدی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهمیانی سهردانهکهیدا بۆ تاران داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە ڕێگه به تێپەڕبوونی کهشتییه نهوتههڵگرهکانی عێراق بدات که بە گەرووی هورمزدا تێدهپهڕن.
-
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بوویەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران، لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆ بووەوە.
-
قالیباف:
ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و لادانی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران یەکلایی بوویەوە
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: «من لە یەکەمین کەسەکان بووم کە لە سەرەتای جەنگدا بە ڕوونی گوتم با هەمووان بزانن هەرگیز بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ، بێگومان یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێزیان لێ دەگیرێت و گەرووی هورمز بە ڕەچاوکردنی ئەم یاسایانە و بە ڕێوشوێنی ئێرانی، لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێت.»
-
محەممەد باقر قالیباف بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل:
هێڵی سووری ئێمەتان بەزاند و دەبێت باجی ئەم تاوانە بدەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند: "هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە رۆژێک دێت کە ڕووبەڕووی دۆخێکی تاڵتر ببمەوە لە ڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی. خۆزگە دەرفەتێکم هەبوایە کەمێک باسی قووڵییەکەی بکەم".