محەمەد هادیفەر
-
کۆدشکێنی لە پڕوپاگەندەیێک؛
شیکردنەوەی ئیدیعای پڕچەک کردن لەلایەن واشنتنەوە لەدژی کورد/ محەمەد هادیفەر
لە دوای دووبارەبوونەوەی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە هێزە کوردییەکان بەوەی کە چەکی سەربازییان شاردووەتەوە؛ ئەم یادداشتە بە دیدێکی ڕەخنەیی و بە پشتبەستن بە داتاکانی مەیدانی و مێژوویی، ئەو بانگەشەیە وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی ئاڵۆزی ڕاگەیاندنی-ئەمنی هەڵدەسەنگێنێت. ئەم یادداشتە، هاوکات لەگەڵ دژایەتیی گوتاری سووکایەتیپێکەری واشنتۆن بەرامبەر بە پێشینەی مێژوویی بەرگریی کورد، دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە لەو کەلێنە قووڵەی کە لەنێوان دەسەڵاتی حزبی لە هەرێمی کوردستان و ئیرادەی گشتیی خەڵکدا هەیە. یادداشتەکە وابیر دەکاتەوە کە ئەم تۆمەتبارکردنە، پەردەیەکە بۆ بەڕێوەبردنی گرژییە ناوچەیییەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو بۆشایییە کە لە سیستمی فەرمانڕەواییی هەرێمدا هەن.
-
بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا؛
نەوشیروان مستەفا، شۆڕشگێڕی ڕووناکبیر/ محەمەد هادیفەر
نەوشیروان مستەفا ئەمین، لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ لە سلێمانی، شاری ڕاپەڕین و شۆڕشی کوردستان، یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە خۆساختە و ناوازەکانی کوردی عێراق. لە دەیەی دووەمی تەمەنیدا لەگەڵ بزووتنەوەی خەباتی کورد بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی ئاشنا بوو، دواتریش لە سلێمانی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
خەیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا لە کورد/ محەمەد هادیفەر
پاش جەنگی جیهانیی دووهەم ئەمریکا دەستوەردانی لە دۆسیەی کورددا دەست پێکرد. مێژووی پەیوەندی ئەمریکا و کورد هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆە بینیوە.
-
ئەمان لەو دەمەی لە کاتی هەڵەدا دەکرێتەوە!
ڕەخنەیەک لەسەر هەڵوێستی ئەم دواییەی میدیای ناوخۆیی سەبارەت بە قوباد تاڵەبانی*
بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکان هەستاون بە ڕێبازێکی ناتەواو و تەحەدایان سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردووە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
-
یادگاریی مام جەلال؛ ئەو میراتەی فەرامۆش دەکرێت/ محەمەد هادیفەر
پاش کۆچی دوایی مام جەلال، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تووشی چەڵەمەی قووڵی سیاسی و قەیرانی بەڕێوەبردن بوو. ئەو حیزبەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەهۆی کاریزمای سەرکردایەتیی و مەنهەجی سیاسیی جیاوازیەوە کۆڵەکەی سەقامگیریی سلێمانی بوو، ئەمڕۆکە لە نێوان تەوریسی سیاسی-خێزانیی بونیاتنەرەکانیدا گیرۆدە بووە و تووشی لێکترازان و کەلێن هاتووە. گەڕانەوە بۆ مەنهەجی مام جەلال و ئاشت کردنەوەی کادیرە ڕەسەنەکانی سەردەمی خەبات، تاکە ڕێگای بووژاندنەوە و زیندووکردنەوەی ئەو میراتە مێژووییەیە کە لە هەیکەلی ئێستایدا ڕووی ناوە له کز بوون.
-
لە ئارمانجی شاخەوە تا میلیشیای بنەماڵە؛
گۆڕینی ڕوئیای پێشمەرگایەتی بۆ سەرەڕۆیی بنەماڵە/ محەمەد هادیفەر
دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.