ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
-
مەسروور بارزانی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حزبە سیاسییەکان دەکات پەلە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت بکەن. دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنێک، بۆیە نابێت بەبێ بیانوو بکرێتە ئامانج".
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی:
بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبووڵنەکراوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لهبارهی هێرشكردنه سهر سلێمانی و ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەو کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە.
-
کۆمەڵی دادگەری:
پێویستە حکوومەتی فدراڵی عێراق هەوڵ بدات ئاگری شەڕ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووربخاتەوە
مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵی دادگهری کوردستان رایگهیاند، ئەوەی دەگوزەرێت شەڕی پاوانخوازی و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ناوچەکەیە، سەرەڕای ئەوەش جەخت دهکهینهوه کە جەنگ و لێکەوتەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی حاڵەتێکی نەخوازراو دەکاتەوە.
-
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی:
ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر هەنگاو دەنێت
سهلاحهدین بههائهدین، رایگهیاند، سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن لهكاتێكدا لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر و چارەنووس نادیار هەنگاو دەنێت.
-
کێ وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەبات؟/ دڵشاد مەجید
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پاش کشانەوەی هۆنگ کۆنگ لەژێر ڕکیفی بەریتانیا، بۆشایی ڕۆڵی بازرگانیی و دارایی جیهانی پڕ کردەوە، ئێستا لە وەرچەرخانێکی ستراتێژیدا بووەتە بنکەی سەرەکیی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکەدا؛ ئامادەبوونێک کە بە وتەی ژمارەیەک لە چاودێران بەشە هەستیارەکانی ئەمنی و دارایی ئەو وڵاتەی خسۆتەژێر کونترۆڵی ئیسرائیلەوە.
-
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی ناتۆ:
پاراستنی ئاسایشی ئەورووپا بەبێ بەشداریی تورکیا مەحاڵە
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە جیهان لە لێواری وەرچەرخانێکی جیۆپۆلەتیکیدایە و داوای بەهێزکردنی ناتۆ، لادانی سنووردارکردنەکانی سەر هاوکارییە بەرگرییەکان لەگەڵ تورکیا و بەشداریی تەواوی ئەنقەرەی لە دەستپێشخەرییە ئەمنییەکانی ئەورووپادا کرد.
-
ئەردۆغان: ئێران و ناوچەکە لە لێوارەی داڕمان ڕزگاریان بوو
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە گوتارێکدا ئاماژەی بە قەیرانەکەی ئەم دواییەی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە پشتبەستن بە سیاسەتێکی عاقڵانە و خۆڕاگرانە، توانیویەتی تورکیا لە "ئەڵقەی ئاگر" دوور بخاتەوە و لە دژی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ هەڵگیرساندنی قەیرانی نوێ لە ناوچەکەدا بوەستێتەوە.
-
خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلەتیکی بۆ لێدوانەکانی تۆم باراک و داهاتووی پرسی کورد
قەیرانی متمانە بە ئەمریکا و پێویستی پێناسەکردنەوەی پێگەی کورد لە نەزمی نوێی جیهانیدا*
لە یەکەم ڕوانیندا، ڕەنگە لێدوانەکانی "تۆم باراک" سەبارەت بە ناڕاستبوونی هەندێک بانگەشە لەسەر ڕۆڵی کورد لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا ــ بەتایبەت پرسی زۆر گرنگی پێدانی چەک بە بەشێک لەوان ــ تەنها هەڵوێستێکی دیپلۆماسی سادە بێت. بەڵام لە ڕاستیدا، گرنگی ئەم لێدوانانە لە ناوەرۆکەکەیدا نییە، بەڵکوو لەو بوارە جیۆپۆلەتیکییەدایە کە ئەم قسانەی تێدا دەکرێت.
-
پەسندکردنی بڕیارنامەیەکی مێژوویی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان؛
داواکاری فەرمی بۆ کورسیی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان
لە ٢٤ـەمین کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی کەنەکە لە دیپلۆماسیی نەتەوەیی کورددا بە دەنگی ئەندامان بڕیاردرا کە بۆ بەدەستهێنانی پێگەی چاودێر بۆ گەلی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، نامەیەکی فەرمی پێشکەشی سکرتاریەتی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.
-
هاکان فیدان: ئیسرائیل پەرە بە ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە دەدات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ڕژێمی زایۆنی پەرە بە ناسەقامگیریی ناوچەکە دەدات و دەبێت شەڕ بە زووترین کات ڕابگیردرێت.
-
عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی درێرژ کردەوە
ناوەندی فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاند داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ۷۲ کاتژمێری دیکە درێژ کردۆتەوە.
-
مەسعود پزشكیان بۆ سەرۆكی وڵاتان:
رێز لە سەروەری وڵاتەكانتان دەگرین بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە
مەسعود پزشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران دەڵێت: رێز لەسەروەری وڵاتەكانتان دەگرین و بڕوامان بە ئاسایشی ناوچەكە هەیە، بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە جگە لە بەرگریكردن لە خۆمان.
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق جەخت لە کهمکردنهوهی گرژییهکان لهناوچهکه دەکەن
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق و عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا ڕهوتی دانوستانهکانی نێوان تاران و واشنتۆن تاوتوێ دهکهن و جهحتیش دهکهنهوه لهسهر پهنابردنه بهر گفتوگۆ و دانوستان بۆ کهمکردنهوهی گرژییهکان و بههێزکردنی سهقامگیری لهناوچهکه.
-
سوودانی و ئەردۆغان جەخت لە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە دەکەن
سوودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردوە و جەختیان کردەوە لە گرنگی پاراستنی دیالۆگ و پەنابردن بۆ چارەسەری ئاشتیانە و ڕێگرتن لە پەرەسەندنی ململانێکان بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە و گەلانی لە مەترسیەکانی شەڕ.
-
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات
هاوپهیمانی ئیدارهی دهوڵهت له کۆبوونهوهی ئهمشهویدا پشتیوانیی له دانوستانهکانی نێوان ئهمریکا و ئێران کرد، بهئامانجی ڕاگرتنی شهڕ و زیاترکردنی قهیرانهکانی ناوچهکه.
-
بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەنجامدا
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعوود بارزانی و تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، ئەنجام درا. ئەم پەیوەندییە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە.
-
جەمیل بایک:
چارەسەرنەکردنی پرسی کورد توخمی سەرەکیی قەیرانی سیاسییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی KCK ڕایگەیاند: هێرشەکانی سەر ڕۆژاڤا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنها هێرشی سەربازیی نین، بەڵکوو بەشێکە لە مەیلێکی فرەلایەن کە "ئامانج لێی تەسفیەکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیرادەی کوردە".
-
ڕۆژنامەی ناشناڵ:
هەسەدە بووە قوربانیی پڕۆژە گەورەترەکانی ئەمریکا
ڕۆژنامەی ناشناڵ-ی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، پڕۆژەکەی هەسەدە بووە قوربانیی "پڕۆژەیەکی گەورەتر" کە سنووری ڕۆژهەڵاتی فوڕات دەبەزێنێت، لە سایەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و ڕێککەوتنی ئاشتی سووریا-ئیسرائیل.
-
پارتی زەفەری توركیا:
ئەحمەد شەرع لەلایەن ئەمریكاوە ئامادە و پەروەردە كراوە
سەرۆکی پارتی زەفەری تورکی ئاشکرای دەکات ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات یارییەكە کە پێشوەختە رێكخراوە.
-
خەیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا لە کورد/ محەمەد هادیفەر
پاش جەنگی جیهانیی دووهەم ئەمریکا دەستوەردانی لە دۆسیەی کورددا دەست پێکرد. مێژووی پەیوەندی ئەمریکا و کورد هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆە بینیوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
یارمەتی هیچ لایەنێکمان دژی ئێران نەداوە/ تا ڕادەیەکی زۆر لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان هەیە
نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هەرێم یارمەتی هیچ لایەنێکی داوە دژی ئێران وتی: ئێمە قەت شتی وامان نەکردووە و ناشیکەین؛ ناشیکەین چوونکە بنەمایەک هەیە ئێمە پەیڕەوی دەکەین لە سیاسەتدا، ئەویش ئەوەیە دەمانەوێ فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بین.
-
ئەحمەد تورک: پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کوردی تورکیا دەڵێت: "پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت و لە حکوومەتی تورکیادا کاری لەسەر بکرێت و دەبێت کورد و تورک پێکەوە کۆ ببنەوە و بڕیاربدرێت چی بکرێت".
-
دۆناڵد ترەمپ لە نامەیەکدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا گەیشتنی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
-
فوئاد حوسێن:
گەڕانەوەی سزاکانی ئەورووپا بۆسەر ئێران هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ئیسرائیل و ئێران هۆشداریش لە گەڕانەوەی سزاکانی ئەرووپا بۆسەر ئێران دەدات.
-
ئەحمەد شەرع:
کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چهک و سنووردارکردنی له دهستی دهوڵهتدا کردووه
ئهحمهد شهرع سهرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر دەڵێت لهو کاتهوهی چووینه ناو دیمهشقهوه کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چهک و سنووردارکردنی له دهستی دهوڵهتدا کردووه.
-
فوئاد حوسێن و هاکان فیدان چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی و دوو قۆڵییان تاوتوێ کرد
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی و دوو قۆڵی کرد.
-
دانا ئەحمەد مەجید:
ئایندەی کوردستانی سووریا و هەرێم وابەستەی یەکن
ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (كوردسات) ڕایگهیاند: "گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بەڕێوەیە و عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەشێوەیەک ئایندەی ڕۆژاڤا و باشووری کوردستان وابەستەی یەکن".
-
ململانێی ئاشکرای ئەمریکا و چین و ڕووسیا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان
لە کاتێکدا ململانێی نێوان زلهێزەکان لەسەر سەرچاوە نەوتی و غازییەکانی عێراق قووڵ بووتەوە، ویلایەتەیەکگرتووەکان شەپۆلێک گرێبەستی نوێی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە ئەوەش بۆ وەرگرتنەوەی نفووزی خۆی لە چنگی چین و ڕووسیا.هاوکات بەغدا هەوڵی ئەوە دەدات لە ڕێگای یاسایی و داراییەوە گوشار بخاتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی تەسلیمی یاسای نوێی نەوت و گاز ببێت و کۆتایی بە فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت بێنێت. ململانێیێکی ژیۆپۆلۆتیکی کە تەنها لە بواری نەوتدا نییە و چارەنووسی پێکهاتەی سیاسی عێراق و پێگەی ناوچەیی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.