رێز لە سەروەری وڵاتەكانتان دەگرین بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە

مەسعود پزشكیان، سەرۆک كۆماری ئێران دەڵێت: رێز لەسەروەری وڵاتەكانتان دەگرین و بڕوامان بە ئاسایشی ناوچەكە هەیە، بەڵام دوژمنان هیچ بژاردەیەكیان بۆ نەهێشتوینەتەوە جگە لە بەرگریكردن لە خۆمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پزشكیان لە سەكۆی "ئێكس" لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی وڵاتانی دۆست و دراوسێی ئێرانی كردووە، ڕایگەیاندووە: پێكەوە هەوڵماندا لەڕێی دیپلۆماسییەوە شەڕ دوور بخەینەوە، بەڵام دوژمنكاری سەربازی ئەمریکی- زایۆنی هیچ بژاردەیەكی دیکەی بۆ نەهێشتینەوە جگە لە بەرگریکردن لە خۆمان، ئێمە رێز لە سەروەری ئێوە دەگرین و پێمان وایە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە هەوڵی بەکۆمەڵی وڵاتانی بەدی بهێنرێت.

News ID 226933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha