کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، میوانداری کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی کرد، به ئاماده‌بوونی عهبدولەتیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆک کۆمار، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رکرده‌کانی حزب و پارته سیاسیه‌کانی ناو هاوپه‌یمانییه‌که. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ‌کران.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشوازی و پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ دانوستانه به‌رده‌وامه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران ده‌ربڕی که له‌لایه‌ن سوڵتانییه‌تی عومانه‌وه میوانداریدهکرێت، داوای په‌سه‌ندکردنی گفتوگۆی جددی و دانوستانی له پێشینه‌ی کرد بۆ ناوچه‌که و جیهان له وێرانکارییه‌کانی شه‌ڕ، که خزمه‌ت به هیچ که‌سێک ناکات و ته‌نها ئه‌و قه‌یرانه مرۆیی و ئابورییانه‌ی که ناوچه‌که و جیهانیان گرتوه گه‌وره‌تر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له کاتێکدا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی کرد بۆ پێش‌گرتن له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، هه‌ڕه‌شه‌کانی دژی ئێرانیشی که پێشێلکردنی هه‌مو نۆرم و ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، ڕه‌تکرده‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی هه‌مو لێدوان و گوتاری میدیایی و کرده‌وه‌کان کرده‌وه که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراقدا ناگونجێن، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌یان شه‌رمه‌زار کرد که نوێژخوێنانی له ئیسلام ئابادی پاکستان کرده ئامانج، هاوسۆزی ته‌واوی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی پاکستان له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وی دوپاتکرایه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه هاوئاهه‌نگه‌کان کرایه‌وه بۆ بنبڕکردنی ره‌گ و ریشه‌ی تیرۆر.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه، له کۆبونه‌وه‌که بارودۆخی دارایی ئێستای تاوتوێ کرا و جه‌خت له گرنگی پشتیوانیکردن له ڕێوشوێنه جه‌وهه‌ری و چاره‌نوسسازه‌کانی حکوومەت کرایه‌وه به ئامانجی به‌هێزکردنی چاره‌سه‌ری ستراتیژی بنیاتنه‌ر، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانیکردن له چاکسازییه ئابورییه‌کان کرده‌وه که حکوومەت په‌سه‌ندی کردون، له‌وانه‌ش بڕیاره‌کانی په‌یوه‌ست به کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه سنورییه‌کان و ڕاگرتنی هه‌موجۆره‌کانی قاچاخچێتی، هه‌روه‌ها پاڵپشتیکردنی هه‌وڵه‌کانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی باج و خۆدزینه‌وه له گومرگی.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، له کۆبونه‌وه‌که‌دا گرنگی پلانه‌کانی چاکسازی دوپاتکرایه‌وه که ئامانجیان پاراستنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌کان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه نیشتمانییه‌کان و هه‌مه‌چه‌شنکردنی سه‌رچاوه‌کانی داهاته بۆ تێپه‌ڕاندنی پشتبه‌ستنی ته‌واو به نه‌وت.
هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا به درێژی باس له پرسی چه‌کدارانی داعش کرا که له سوریاوه بۆ عێراق گواستراونه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پاڵپشتی ئه‌و ڕێکاره یاسایی و دادوه‌رییانه‌ی کرد که عێراق سه‌باره‌ت به‌م زیندانیانه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دادپه‌روه‌ری گرتویانه‌به‌ر و داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد به‌رپرسیارێتی خۆی له پاڵپشتیکردنی عێراق له‌و باره‌یه‌وه له ئه‌ستۆبگرێت.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی عێراقە، لە ۲۵‌ی (ئەیلول/۹)ی ۲۰۲۲ پێکهێنراوە و جگه له ره‌وتی سه‌در، سه‌رجه‌م کوتله و لایه‌نه سیاسیه شیعی و سوننیه‌کان و کوردیه‌کان له‌خۆده‌گرێت.
Your Comment