بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عهلی حهمهساڵح له پهیامێكدا بڵاویكردهوه، "ئەمڕۆ ئامادە نەبوون ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتەکە بدەن، بەبیانوی ڕەزامەندی کۆمپانیاکان، سبەی پێویستە بیدەن بۆئەوەی مووچەی مانگی (حوزهیران/۶)ی ۲۰۲۵ بێت".
ئاماژهی بهوهش كردوه، "ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەکاری کرد بۆ وەرگرتنی ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەڵام هەرێم بەبیانوی ڕەزامەندی کۆمپانیاکان نەیدا".
ناوبراو دهشڵێت: "ئەگەر ئەم ۸۰ هەزار بەرمیل نەوتە و ۱۲۰ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بدرێت، ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی (حوزهیران/۶) دیت، لە ئەگەری بەردەوامی هەرێمیش، تاوەکوو ساڵێکی دیكه مووچە بەردەوام دەبێت".
Your Comment