سەرۆکی ئەمریکا
-
شارەزایەکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
ترەمپ هیچ گرنگییەک بە کورد نادات
هێنری بارکی جەختی کردەوە کە ترەمپ سیاسەتی ئەمریکای بەرامبەر بە کورد گۆڕیوە و هیچ گرنگییەک بە پرسی کورد نادات.
-
میدل ئیست ئای: ترەمپ سەردانی ئەنقەرە دەکات
دوای چەندین مانگ لە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ، لە ئێستادا سەرچاوە ئاگادارەکان زانیاری لەسەر بەرنامەیەکی ئەگەریی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانێتییەدا.
-
پەیوەندیی ئەمریکا و سووریا لەسەر بنەمای «دیپلۆماسیی کەسی»ی ترامپ و شەرع
گەرمبوونی پەیوەندییەکانی سووریا و ئەمریکا لە سەردەمی «دۆنالد ترامپ»دا، زیاتر لە هەر شتێک پشت بە پەیوەندیی کەسیی نێوان ئەو و «ئەحمەد شەرع» دەبەستێت؛ بەڵام چاودێران ئاگاداری دەدەن کە نەبوونی پەیوەندیی دامەزراوەیی و بەردەوام لەنێوان هەردوو وڵات، دەتوانێت هەموو دەستکەوتە نوێیەکان دوای کۆتایی هاتنی دەورەی سەرۆکایەتیی ترامپ بخاتە مەترسیی تێکچوونەوە.
-
کۆدشکێنی لە پڕوپاگەندەیێک؛
شیکردنەوەی ئیدیعای پڕچەک کردن لەلایەن واشنتنەوە لەدژی کورد/ محەمەد هادیفەر
لە دوای دووبارەبوونەوەی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە هێزە کوردییەکان بەوەی کە چەکی سەربازییان شاردووەتەوە؛ ئەم یادداشتە بە دیدێکی ڕەخنەیی و بە پشتبەستن بە داتاکانی مەیدانی و مێژوویی، ئەو بانگەشەیە وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی ئاڵۆزی ڕاگەیاندنی-ئەمنی هەڵدەسەنگێنێت. ئەم یادداشتە، هاوکات لەگەڵ دژایەتیی گوتاری سووکایەتیپێکەری واشنتۆن بەرامبەر بە پێشینەی مێژوویی بەرگریی کورد، دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە لەو کەلێنە قووڵەی کە لەنێوان دەسەڵاتی حزبی لە هەرێمی کوردستان و ئیرادەی گشتیی خەڵکدا هەیە. یادداشتەکە وابیر دەکاتەوە کە ئەم تۆمەتبارکردنە، پەردەیەکە بۆ بەڕێوەبردنی گرژییە ناوچەیییەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو بۆشایییە کە لە سیستمی فەرمانڕەواییی هەرێمدا هەن.
-
کاردانەوەی فەرماندەیەکی YPG، بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ؛
کورد تێچوویەکی قورسی داوە بەڵام دەستکەوتێکی سیاسی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە
«پۆڵاد جان» لە کاردانەوەدا بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی کوردەکان، ڕایگەیاند کە کوردەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا تێچوویەکی مرۆیی قورسیان لە جەنگە هەرێمییەکاندا داوە بەڵام هێشتا لە بەدەستهێنانی گەرەنتییە سیاسییە پایدارەکان بێبەش ماونەتەوە.
-
کورد چۆن مامهڵه لهگهڵ تۆمهتهکانی ترهمپ بکات ؟
کێشهکه ئهوهیه، بؤ هەمووان ڕوونە و خراپه ئهگهر کورد چهکهکانی گڵدابێتهوه! بهڵام خراپتر ئهو سیناریۆیه که دۆناڵد ترهمپ بیهوێ لهرێگهی ئهم تۆمهتانهوه ههرێمی کوردستان بهئامانج بگرێت و ژینگهیهکی لهباری نێودهوڵهتی و ناوخۆیی، بهتایبهتیش پشتیوانانی کورد له کۆنگرێس دروست بکات تا پشت له کورد بکهن ئهگهر پێشهاتێکی نوێ رووبدات. بۆ نموونه، وهک گریمانهیهک لهبهرامبهر کهمبوونهوهی ههژموونی ئێران له عێراق، ئهوا وهکوو کارتێک کوردی کردبێتهوه قوربانی!
-
وەڵامێکی توند بۆ ترەمپ:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: کورد بەکرێگیراوی کەس نییە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، کە کورد بەکرێگیراو و ملکەچی هیچ لایەنێک نییە و ئەو تۆمەتانەش مەترسیدارن.
-
نهێنیی تووڕەیی ترەمپ لە کورد؛ لە شکستی پڕۆژەوە تا دۆزینەوە تاوانبار
دووبارەکردنەوەی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترامپ دژی کورد سەبارەت بە «دەستبەسەرداگرتنی چەکەکانی ئەمریکا»، ئەو گومانەی بەهێز کردووە کە کۆشکی سپی خەریکی گواستنەوەی باجە سیاسییەکانی شکستی پڕۆژە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی خۆیەتی بۆ سەر ئەکتەرە کوردەکان.
-
ترهمپ: زۆر بێ هیوام له كورد؛ تەنها بۆ پارە دەجەنگن
سەرۆکی ئەمریکا هێرشی تووند دەکاتە سەر کورد و رایگەیاند، ئەوان "نائومێدیان" کردووە و ئەو چەکانەی بۆیان نێردراوە تاوەکو بیگەیێننە دەست خۆپێشاندەرانی ئێران، لای خۆیان هێشتوویانەتەوە.
-
پزیشکیان: ئێران ههوڵی فراوانکردنی بازنهی شهڕ نادات
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئێران ههوڵی فراوانکردنی بازنهی شهڕ نادات و وتیشی سەرۆکی ئەمریکا هیچ پاساوێکی نییە بۆ بێبەشکردنی ئێران لە مافە ئەتۆمییەکانی.
-
دۆناڵد ترەمپ:
ئەحمەد شەرع كە من بەشەخسی دامناوە كارێكی نایاب لە سووریا دەكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: سەرۆكی سووریا كە من بە شەخسی لەوێ دامناوە كارێكی زۆر نایاب دەكات.
-
ململانێنی سیستەم و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەگەڵ ترەمپ !!/ دڵشاد مەجید
جیڤری ئیپستن و پەسەند نەکردنی بودجە و هەڵبژاردنی ناوەراستی خولی ئەمریکا. سێ کارتی گوشار ی سیستەم و ئۆپۆزسیۆنە لەدژی ترەمپ!!
-
سهرۆکایهتی کۆماری عێراق دهستوهردانی دهرهکی لهکاروباری سیاسی وڵاتەکەی رهتدهکاتەوە
سهرۆکایهتی کۆماری عێراق رایدهگهیهنێت "پرسه ناوخۆییهکان بابهتێکی سهروهری تهواون و تهنها عێراقیهکان بڕیاریان لهسهر دهدهن".
-
ڕاوێژکاری سوودانی:
دوای دژایەتی ترەمپ لەگەڵ مالیکی، چانسی سوودانی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران زیاتر بوو
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەربڕی، دەرفەتی سوودانی بۆ خولی دووەم زۆر بەهێز بووە".
-
ترەمپ: کوردەکان زیاتر بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەوڵیاندا نەک ئەمریکا
سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئەو شەڕەی بەرۆکی کوردستانی سووریای گرتووە ڕاگەیاند: "بڕێکی زۆر زۆر پارە و نەوت و شتی تریش بە کوردەکان دراوە و وتیشی كوردم خۆش دەوێت و هەوڵەدەین بیانپارێزین".
-
کۆبانی سوپاسی ترەمپ دەکات و جەخت لە تێکەڵ کردنی هەسەدە لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا دەکاتەوە
مەزڵووم کۆبانی لە پەیامێکدا وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێت پابەندین بە خێرا تێکەڵکردنەوەی هێزەکانمان لەگەڵ سوپای سووریا.
-
سەرۆکایەتی سووریا ناوەڕۆکی کۆبوونەوە داخراوەکەی شەرع و ترەمپ ئاشکرا دەکات
ئەحمەد شەرع وەک یەکەم سەرۆک لە مێژووی سووریا سەردانی کۆشکی سپی کرد، بەڵام کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو.
-
شەرع و ترەمپ هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی کۆ دەبنەوە
ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا ئەحمەد شەرع کۆ دەبێتەوە.
-
ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەم مانگەدا سەردانی ئەمریکا دەکات، بە ئامانجی ئەوەی وڵاتەکەی ببێتە بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
-
هەڵگرتنی سزای قەیسەری سەر سووریا لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە پشتیوانی لێدەکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پشتیوانی لە هەڵگرتنی سزاکانی یاسای قەیسەر لە سەر سووریا دەکات و پێشوازی لە وەبەرهێنانەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە دەکات.
-
دۆناڵد ترەمپ لە نامەیەکدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا گەیشتنی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
-
ترەمپ کەسێکی بەڕەگەز عێراقیی وەکوو نێردەی تایبەت لە عێراق دیاری کرد
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، "مارک ساڤایا"ی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاری کرد.
-
نامەی ترەمپ بۆ سوودانی:
کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی عێراق بۆ ئەمریکا ۳۰% باجی گومرگیی لەسەر دەبێت
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە ۱ـی ئابەوە بە ڕێژەی ۳۰% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی عێراق بۆ ئەمریکا دەسەپێنێت.
-
سوپای پاسداران:
واشنتن بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوەندە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاوانێکی ئاشکرای کرد
سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاند ئەمریکا بەم هێرشە کە بۆسەر دامەزراوە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامی دا بەکردار خۆی خستە بەرەکانی دەستردرێژییەوە.
-
پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و ترەمپ لەبارەی ئێران
سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی پەیوەندیێكی تەلەفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای "هەنگاوی بەپەلە" دەكات بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێی ناوچەیی.