کوردپرێس
درەو میدیا دەنووسێت: بۆیه له‌م قۆناغه‌دا کورد ده‌توانێت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک جووڵه‌کانی خۆی ده‌ست پێ بکات، ئه‌وانیش:
یه‌که‌م: یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئه‌مریکا (FOIA)
به‌پێی ئه‌م یاسایه، هه‌ر کوردێکی خاوه‌ن ڕهگهزنامهمهی ئه‌مریکی هه‌یه، یاخود هه‌ر ڕێکخراوێک که مۆڵه‌تی کارکردنی هه‌یه، یاخود ئه‌و ناوه‌نده یاساییانه‌ی که لۆبی و کار بۆ حزبه کوردییه‌کان ده‌که‌ن، یا خود هه‌ر ڕۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مریکی یا ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌و سینک تانکه‌کان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه داواکاری پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ ده‌ستخستنی سه‌ره داوێک! هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌پێی ئه‌م یاسایه چه‌ند بنه‌مایه‌ک لێی به‌ده‌رکراون، له‌وانه: ئاسایشی نیشتیمانی و به‌رنامه نهێنییه‌کانی سی ئای ئه‌ی و له‌گه‌ڵ چه‌ند خاڵێکی دیکه! به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی باش ده‌بێت بۆ جووڵه و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست! چونکه له‌کاتی به‌ده‌ستخستنی هه‌ر زانیارییه‌ک له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌وا چه‌ند سیناریۆیه‌ک دێنه پێشه‌وه که ئه‌گه‌ری زۆره به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بێت:
سیناریۆی هه‌بوونی به‌ڵگه نامه‌کان
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی پرۆگرامێکی له‌وشێوه هه‌بێت بۆ ناردنی چه‌ک، ئه‌وا له تۆماری لۆجستیکی پنتاگۆن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌پرۆگرامه‌کانی سی ئای ئه‌ی ده‌بێت هه‌بێت. له‌و باره‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌موو زانیاریهکش نه‌درێت به‌پاساوی پاراستنی نهێنیه‌کانی ئاسایشی نیشتیمانی و به‌شێکی بچووکی بدرێت، ئه‌وا ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ک که پرۆگرامه‌که هه‌بووه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بوونی نه‌بێت، که‌واته ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که له‌وانه‌یه تره‌مپ یا به‌هه‌ڵه براوه یا به مه‌به‌ست کار له‌سه‌ر له‌که‌دارکردنی کورد ده‌کات!
دووه‌م: دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران
ئه‌م لیژنه‌یه له‌په‌یکه‌ری دارشتن و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه. بۆیه ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو دیققه‌تی خۆی بخاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن سیناتۆرێک ده‌دۆزێته‌وه‌و دیاری ده‌کات بۆ ئه‌م ئه‌رکه! چونکه ئه‌م لیژنه‌یه ده‌توانێت بانگهێشتی بهپرپرسان بکات، یاخود داوای روونکردنه‌وه بکات، یاخود ته‌نانه‌ت داوای راپۆرتی نهێنیش له‌ده‌زگاکان بکات! له‌گه‌ڵ به‌کارخستنی ئه‌و لیژنه‌یه بۆ ئه‌م ئه‌رکه، ده‌بێت لۆبییه‌کی مه‌ده‌نی باشیش هه‌بێت له‌رێی میدیا‌و ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌و کورده‌کانی دانیشتیوانی ئه‌مریکا تاوه‌کو فشاری زیاتر له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێککاره‌کان دروست ببێت.
سیناریۆکه بۆ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌گه‌ر جووڵه بکات، ئه‌وا ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌کی باش بۆ رووسپیکردنه‌وه‌ی کورد له‌حاڵه‌تی بێتاوانی یاخود بێ ئاگایی کورد یان بێ ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌پرۆسه‌که زۆر باش ده‌بێت و ئه‌وه‌ش پاڵپشتییه‌کی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆنگرێس که پاڵپشتی قه‌زییه‌ی کوردن له‌شه‌رمه‌زاری ده‌ربازییان ده‌بێت، چونکه به‌شێک له لێکه‌وته نه‌رێنییه‌کانی ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که تره‌مپ ده‌یه‌وێ ده‌نگی پاڵپشتی کوردی له کۆنگرێس کپ بکات!
سێیه‌م: چۆن کورد ئامرازی دیبلۆماسی و به‌زاندنی سه‌روه‌ری دراوسێ بوروژێنێت؟
چۆن لۆبی کوردی ده‌توانێت ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه بکات مژار‌و دۆسییه‌ی رۆژ بۆ میدیاکانی ئه‌مریکا و ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌و سینک تانکه‌کان، له‌وانه:
*کورد ئه‌کته‌رێکی ناده‌وڵه‌تییه، بۆیه له‌و باره‌دا ئه‌گه‌ر بێتوو کرداره‌که بوونیشی هه‌بێت و چه‌که‌کان گڵ درابنهوه، ئه‌وا کورد کاره راسته‌که‌ی کردووه، چونکه ئه‌م شێوه کرداره دژ به‌سه‌ره‌وه‌ری عیراقه‌و له‌پێناو پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق کرده‌که نه‌کراوه نه‌ک چونکه له‌دواجاردا ئه‌رکێکی له‌و شێوه‌یه ئه‌وا کوردی ده‌خسته به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تی حوکمه‌کانی ده‌ستووری وولاتی خۆی و هه‌روه‌ها ده‌که‌وته بهرتۆمهتی پێشێڵ کردنی سه‌روه‌ری عیراق، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه و ئه‌وله‌وییه‌ته بۆ کورد که خۆی له‌و کێشانه بپارێزێت نه‌ک پابه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا!
* ئایا ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا تا چه‌ند ده‌بنه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی ئێران زیاتر هه‌رێمی کوردستان به‌ئامانج بگرێت؟ له‌م نێوه‌نده‌شدا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و ژێرخانی مه‌ده‌نی نابنه ئامانجی درۆن و مووشه‌که بالیستییه‌کانی ئێران؟ رقی زیاتر له‌نێوان کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران دروست ناکات؟
*به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت بنه‌ما یاساییه‌کانی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێ پێدراو نییه چه‌ک به خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بدرێت بۆ هه‌ر هۆکارێک بێت. به‌تایبه‌تیش که ناوی خۆپێشانده‌ران ده‌هێنرێت، ئایا که خۆپێشانده‌ر چه‌کی وه‌رگرت، تایبه‌تمه‌ندی خۆپێشانده‌ر له‌ده‌ست نادات؟ ئایا ئه‌مه کرده‌یه‌کی دژ به‌سه‌روه‌ری ووڵاتی دراوسێ نییه؟
زۆر جووڵه‌ی دیکه‌ی دیبلۆماسی هه‌یه ده‌کرێت کاری له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م جووڵانه‌ی سه‌ره‌وه پێویستی قۆناغه‌که‌ن نابێ کورد ده‌سته‌وه‌ستان بێت و به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرێت. چونکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تره‌مپ زیاتر بۆ ئه‌وه بێت تاوه‌کو کورد له‌نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دووربخاته‌وه‌و پێگه‌یه‌کی لاوازتری بۆ دیزاین بکات.
بۆیه حه‌ق وایه، حزبه کوردییه‌کان لۆبی و که‌ناڵه‌کانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ تاوه‌کو بتوانن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکییانه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی کورد لهرووداوهکان و نه‌بوونی بژارده‌کان بۆ دۆسته‌کانی بخاته‌روو. چونکه دۆسته‌کانی کورد، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی لهکۆنگرێسن، ئه‌وا مافی به‌رچاوڕوونییان هه‌یه تاوه‌کو بتوانن به‌رگرییه‌ک له‌پێگه‌و مافه‌کانی کورد له‌داهاتووی ناوچه‌که بکه‌ن!
Your Comment