بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "خۆشحاڵم رایدەگەیەنم کە لەمەودوا مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق خزمەت دەکات".
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، تێگەیشتنی قوڵی مارک ساڤایا لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی لە ناوچەکەدا، یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
ترەمپ هەر لەو بڵاوەکراوەیەیدا دەڵێت: "مارک رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە کەمپەینی بانگەشەکەمدا لە ویلایەتی میشیگن، کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە یارمەتیدەربوون لە زامن کردنی دەنگێکی زۆری موسڵمانە ئەمریکییەکان".
Your Comment