بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە ''کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە بە پێچەوانەی پرۆتۆکۆلی کۆشکی سپی و بەبێ ئەو پێشوازییە فەرمی و گەرمەی کە زۆر جار بۆ سەرکردە بیانییەکان دەکرێت بەڕێوەچووە".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، سه‌رۆکایه‌تی کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکی سووریا به سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ ئه‌مریکا گه‌یشته کۆشکی سپی و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کۆ بۆوه و له دیدارێکدا که یه‌که‌م دیداره له جۆری خۆیدا له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا، به ئاماده‌بوونی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و مارکۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا تاوتوێی کۆمه‌ڵێک پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیان کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا سه‌رۆکایه‌تی سووریا باسی له‌وه‌ش کردوه: په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان کۆماری عه‌ره‌بی سووریا و ئه‌مریکا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ڕێگاکانی به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانیان، ئه‌مه جگه له کۆمه‌ڵێک پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌سه‌ره.


Your Comment