بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "جه‌خت له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر شێوازێکی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی ده‌که‌ینه‌وه له کاروباری سیاسیی عێراق، پرسه ناوخۆییه‌کانی عێراق بابه‌تێکی سه‌روه‌ریی ته‌واون و ته‌نها عێراقییه‌کان خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی ئازادی خۆیان و له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستور و له ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه دیموکراسییه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنه‌کان دامه‌زراوه، که گوزارشتێکی ڕاسته‌قینه‌یه له بژارده‌کانی گه‌ل".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه که ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی نیشتمانی کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی سیاسی، به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومەتدا که پشت به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌به‌ستێت که له (تشرینی دوه‌م/۱۱)ی ڕابردودا به‌ڕێوه‌چو و تێیدا عێراقییه‌کان و هێزه سیاسییه براوه‌کان به‌شدارییه‌کی به‌رفراوانیان تێدا کرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دووباره په‌رۆشیی عێراق بۆ په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی ده‌ره‌کیی هاوسه‌نگ دووپاتده‌کاته‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای کرانه‌وه و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان بێت، به‌جۆرێک که په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی دوولایه‌نه و ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباری ناوخۆ و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی گه‌لان بێت، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
ئەوە لەکاتێکدایە کە چوارچێوەی هەماهەنگی، شەوی ۲۴ـی ئەم مانگە کاندیدکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەفەرمی ڕاگەیاند، هەروەها داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد "دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەپێی کاتە دەستورییەکان ئەنجامبدات".
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاند: دوبارە دەستنیشانکردنەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بژاردەیەکی زۆر خراپە و ئەو کارە بکەن ئەوا "ئەمریکا چیتر یارمەتیی عێراق نادات، بەوەش عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، گەشەسەندن یان ئازادی نابێت".
Your Comment