رۆژاوا
-
سەرۆکی کاتیی سووریا:
سووریا دابەشبوون قبووڵ ناکات و هێزی لە یەکگرتندایە
سەرۆکی کاتیی سووریا لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی رایگەیاند هۆشداری بە هەموو ئەوانە دەدەن، کە یەکگرتوویی سووریا دەخەنە مەترسییەوە.
-
دەم پارتی:
کوردستانی سووریا دەخرێتە نێو ئەو پرۆسەیەی ئۆجەلان دەستپێشخەری بۆ دەکات
هاوسەرۆکێکی دەم پارتی جەخت دەکاتەوە، بێجگە لە تورکیا، ئۆجەلان لە بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەیدا، پێشنیازێک بۆ چارەکردنی پرسی کورد لە سووریاش دەخاتە ڕوو.
-
کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە حەسەکە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، كاروانێكی دیكە سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی گەیشتە حەسەکە لە كوردستانی سووریا.
-
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا:
هەسەدە هێزی چەکدارە بۆیە بانگهێشتی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی نەکراوە
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات سەربەخۆخوازن و بانگێشتی کۆنگرە نەکراون.
-
کوردەکانی سووریا لە ژێر گوشاری تورکیا و خەمساردیی وڵاتانی ڕۆژاواییدا
ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا ڕووبەڕووی گەورەترین قەیران پاش شکستهێنانی داعش بۆوتەوە و شاری کۆبانێ کە هێمای بەرخۆدان بوو ئێستا لە ژێر قورسترین هێرشی میلیشیاکانی سەربە تورکیایە.
-
شهرق ئهلئهوسهت:
هەسەدە هەنگاوێکی جدیی هەڵگرتووە بۆ دانوستانی ڕاستەقینە لەگەڵ دیمەشق
ڕۆژنامهی شهرق ئهلئهوسهت بڵاویکردەوە، ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ چونە ناو پێکهاتەی سوپای سووریا، هەنگاوێکی جدییە بەرەو دانوستانی ڕاستەقینە لەگەڵ دیمەشق.
-
كۆبوونەوەی سێقۆڵی ئیدارەی خۆسەر و SDF و MSD لەسەر ئاگربەست و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق
كۆبوونەوەیێکی سێقۆڵی لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە و مەسەدە بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئایندەی سووریا و ئاگربەست و بەرپرسیارییەتییەکانی قۆناغی داهاتوو کرا.
-
مەزڵووم کۆبانی داوا لە ئەحمەد شەرع دەکات سەردانی کوردستانی سووریا بکات
مەزڵووم کۆبانی وێڕای پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع بانگهێشتی کرد، سەردانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکات.
-
ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەبارەی لیژنەی ئامادەکاری دیالۆگی نیشتمانیی سووریا:
بە لە پەراوێز خستنی لایەنێک ناتوانرێت هیچ جۆرە دیالۆگێک ئەنجام بدرێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت: لیژنەی ئامادەکاری دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سووریا ناکات و ناتوانێت خواستەکانی گەلی سووریا بە پێکهاتە فرەڕەنگەکانییەوە بهێنێتەدی.
-
ساڵح موسلیم:
لە کۆنگرەی دیالۆگی سووریا بەشدار نەکرێین، پابەندی بڕیارەکانیشی نابین
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە هۆشداریی دەدات لەوەی، بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سووریا نەکەن، پابەندی بڕیارەکانیشی نابن.
-
سەرۆكی فەڕەنسا جەخت لە بەشداری کردنی کورد لە پڕۆسەی سیاسی سووریا دەکات
سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت پێویستە سەرجەم هێزە سیاسیەکانی سووریا بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەدا بکەن.
-
بافڵ تاڵەبانی:
سووریا سەقامگیر نابێت بە بێ بەشداریی کور لە بڕیارەکاندا
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بە تایبەت كورد و بەشداربوونیان لە بڕیار و بنیادناوەی سووریای نوێ زامنی سەقامگیریی ئەو وڵاتە دەبێت.
-
مەرجی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا بۆ کورد
بەرپرسێکی حکوومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند: تا ئەوکاتەی هەسەدە چەکیان هەڵگرتبێت، لە چوارچێوەی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا نابن.
-
وەزیری بەرگریی ئەمریکا:
بڕیاردان لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە ئەستۆی ترەمپە
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا رایگەیاند، ئەوان لە پێنتاگۆن تەنیا پلان بۆ شتەکان دادەنێن و ترەمپ ئەو جۆرە بڕیارانە دەدات.
-
وهزیری بهرگریی سووریا:
کێشەکانمان لەگەڵ کوردەکان به دیپلۆماسی چارهسهر دهكهین
مهرههف ئهبوو قهسره وهزیری بهرگریی سووریا ڕایدهگهیێنێت، كێشهكان لهگهڵ باكووری ڕۆژههڵاتی سووریا لهڕێگهی گفتوگۆوه چارهسهر دهكرێن.
-
لە ڕێگای فڕۆکەیێکی بارهەڵگرەوە؛
ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی گەیاندە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕۆکەیێکی بارهەڵگری پڕ لە کەرەستەی سەربازیی گەیاندە بنکەی خەراب ئەلجیر لە حەسەکەى كوردستانی سووریا.
-
بەهۆی هێرشێکی تورکیاوە دوو کەسایەتی سیاسیی کورد لە سووریا گیانیان لەدەست دا
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، دوو کەسایەتی سیاسیی کوردستانی سووریا گیانیان لەدەست دا.
-
مەزڵووم عەبدی:
بەتەمای دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ لە سووریا نین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دەیانەوێت سووریا وڵاتێکی نانێوەندی، سیکولار و سڤیل بێت و نایانەوێت وەکوو (هەرێمی) کوردستان حکوومەت و پەرلەمانی ئەوتۆنۆمیان هەبێت.
-
هەڵوێستی ئیدارەی خۆسەر بۆ هەڵبژاردنی ئەحمەد شەرع وەکوو سەرۆکی کاتیی سووریا:
هەر بڕیارێک لە دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی سووریا ناتەواو و نایاسایی دەبێت
ئیدارهی خۆسهر و باکووری ڕۆژههڵاتی سووریا لهبارهی ههڵبژاردنی ئهحمهد شهرع، سهرۆكی كاتی سووریا، ڕایگهیاند، هەر بڕیارێک لە دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی سووریا ناتەواو و نایاسایی دەبێت.
-
ترەمپ: باسی کشانەوەی هێزم لە سووریا نەکردووە
سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، نەیگوتووە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێننەوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات:
سەرکۆنەی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی تورکیا دەکەین
هێزەكانی سووریا دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا سێ کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.
-
تورکیا بەردەوامە لە وێران کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا
سوپای توركیا به فڕۆكهی جهنگی و درۆن و چهكی قورس گوندهكانی عهین عیسا و كۆبانێی كانتۆنی فورات، بهنداوی تشرین و كۆگایهكی گهنمی له سیرین كرده ئامانج.
-
مەزڵووم عەبدی:
سووریا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە کە لێیەوە گەڕانەوە نابێت/تورکیا سەقامگیری سووریا پەکدەخات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت: سووریا شایەتحاڵی گۆڕانکارییەکی مێژووییە، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە، هێرشەکانی تورکیا هەوڵەکان بۆ سەقامگیری و بنیاتنانی ئایندەی سووریا پەکدەخات.
-
هاوسەرۆکی PYD:
پێویستە هەرێمی کوردستان پشتگیری لە کوردستانی سووریا بکات
بە دەستپێشخەریی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا" بە بەشداری چەندین بەرپرسی سیاسی لایەنە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی بەڕیوە چوو.
-
ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا:
گفتوگۆ لەگەڵ SDF بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتن بەەردەوامە؛ کورد لە سووریا گەلێکی دێرینە
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی تورکى رایگەیاند، گەلی کورد لە سووریا گەلێکی دێرینە و پێشتر لە سەردەمی رژێمی پێشوو لە ساکارترین مافی بێبەشکراوە، کە مافی هاوڵاتیی بوونە.
-
لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی؛
وەزیری دەروەی سووریا: نادادپەروەریی زۆر بەرامبەر بە کورد کراوە
وەزیری دەرەوەی ئیدارەی کاتیی سووریا لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی ڕایگەیاند، کورد لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە.
-
مەزڵووم کۆبانی:
چاوەڕێی بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەمریکاین بۆ گەیشتن بە سەقامگیری
دواى دهستبهكاربوونى وهكوو ۴۷مین سهرۆكى ئهمریكا، مهزڵووم عهبدى فهرماندهى گشتیى هێزهكانى سووریاى دیموكرات (ههسهده) پهیامێک ئاراستهى دۆناڵد ترهمپ دهكات و ڕایدهگهیهنێت، "چاوەڕێی بەردەوامیی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن بەسەقامگیری و تێکشکاندنی تیرۆر".
-
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی PYD:
دژی هاتنەوەی لەشکری ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا نین، پێویستە لەگەڵ SDF ببنە یەک هێز
ساڵح موسلیم، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، دیدارەکەی مەزلووم عەبدی و مەسعوود بارزانی زۆر گرنگ بوو و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان دژی تێپەڕاندنی هێزی پێشمەرگە نین بۆ ناو کوردستانی سووریا، بەڵکوو پێویستە لەگەڵ هەسەدە دیالۆگ بکەن و ببنە یەک هێز و لەوێدا جێگیربن.
-
هەسەدە ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی بەرەکانی شەڕ بڵاو کردەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ چەکدار کوژراون و ٢١ی دیکەش بریندارکراون، لەگەڵ ئەوەشدا سێ زرێپۆشی سەربازی لەناوبراوە".
-
MSD: گفوگۆکانمان لەگەل ئیدارەی نوێی دیمەشق بەردەوامە
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد کە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق هەیە.