هەسەدە هێزی چەکدارە بۆیە بانگهێشتی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی نەکراوە

سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات سەربەخۆخوازن و بانگێشتی کۆنگرە نەکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارهر عەلوش، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتمانیی سووریا دەڵێت: لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کەسایەتی کاریگەر هەیە، ئێمەش وەک پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ناویان دەبەین نەک وەک هێزی چەکدار، بەڵام هەسەدە هێزی چەکدارە.

رۆژی چوارشەممە، ۱۳ی شوباتی ۲۰۲۵، لە پاریس کۆنفرانسێکی تایبەت بە سووریا بەڕێوەچوو. دوای کۆنفرانسەکە راگەیێندراوێکی هاوبەش بە ناوی بەشداربووانەوە کە بریتی بوون لە فەرەنسا، بەحرەین، کەنەدا، میسر، ئەڵمانیا، یۆنان، عێراق، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوردن، کوەیت، لوبنان، عومان، قەتەر، سعودیە، ئیسپانیا، تورکیا، ئیمارات، بەریتانیا، یەکێتیی ئەورووپا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەب و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو بڵاو کرایەوە. 

لە بەشێکی ڕاگەیێندراوی کۆنفرانسەکەدا هاتووە، پێویستە هەموو لایەنەکان بەشداری کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سووریا بکەن و دەبێت بەزووترین کاتیش وادەیک بۆ هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتێک دیاری بکرێت.

News Code 224912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha