کوردپرێس: بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه: "کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە چیمەنتۆ و کەرەستەی سەربازیی و لۆجستیان پێبووە، لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوری بەڕێکەوتوون بەرەو بنکەکانیان لەپارێزگای حەسەکە".
ئهوهش هاتووه، "کاروانەکە نزیکەی ۲۵ بارهەڵگری لەخۆگرتبوو کە سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو و زرێپۆش و تانکەری سووتەمەنی و ئامێری جۆراوجۆری سەربازی و لۆجستی هەڵگرتبوو".
ئەم جووڵە سەربازییانەش لە کاتێکدا درێژەی هەیە کە دۆخی ئەمنی و سیاسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و ئامادە بوونی هێزی هاوپەیمانان بەتایبەت لەو ناوچانەی کێڵگەی نەوتییان لێیە ڕۆڵێکی گرینگ لە هاوکێشە خۆجێیەکاندا دەگێڕێت.
Your Comment