لە کۆنگرەی دیالۆگی سووریا بەشدار نەکرێین، پابەندی بڕیارەکانیشی نابین

ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە هۆشداریی دەدات لەوەی، بەشداریی کۆنگرەی دیالۆگی سووریا نەکەن، پابەندی بڕیارەکانیشی نابن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە رایگەیاند: لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نیشتیمانیی سووریا، نوێنەرایەتیی یەک ڕەنگ دەکات و نوێنەرایەتیی گەلی سووریا ناکات.

ناوبراو وتیشی: "دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی، نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن، بۆیە ئەگەر بەشداری دیالۆگی نیشتیمانی سووریا نەکەن، ئەوا پابەندی بڕیارەکانیشی نابن".

هاوکات، فەرهاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' راگەیاند، هەر کۆنگرەیێکی سووریا کە هەسەدە یان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری تێدا نەکەن، نیشتیمانی و یەکگرتوو نابێت و مەبەست لێی دووبارەکردنەوەی سیاسەتی ڕژێمی پێشووە.

News Code 224878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha