سەرکۆنەی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی تورکیا دەکەین

هێزەكانی سووریا دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا سێ کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی ۲۷ی كانونی دووەم  یەکەم کۆمەڵکوژی لە گوندی جەماس لە لادێی عەین عیسا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا، کە تورکیا بە تۆپخانەی قورس دانیشتوانی گوندەكەی بە شێوەیەکی دڕندانە تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون کە دوو منداڵیان تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دووهەمین کۆمەڵکوژی ڕۆژِ سێشەممە ۲۸ی مانگی ڕوویدا، کە  تورکیا بە تۆپخانەی قورس گوندی ئوم هەرمەلا لە "ڕیفی زەرکان" کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە منداڵێکیان تێدایە، هەروەها نۆ كەسی  دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سێهەمین کۆمەڵکوژی ئێوارەی ۲۸م لە شاری سێرین ڕووی دا، کە توركیا بۆردوومانی بازاڕی جەماوەری شارەکەی کرد و بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ۲۰ کەسی دیکەش بریندار بوون، هەندێکیان باری تەندروستییان سەختە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کۆمەڵکوژییە ئاشکرایانە کە بە بەڵگەی وێنە تۆماركراون، نەک هەر تورکیا بەڵکوو بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکارییە بەردەوامانەی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەركۆنە دەکەن.

سەرکۆنەی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی تورکیا دەکەین

News Code 224794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha