بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: پێویستە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ هێزە نیشتیمانییەكانی سووریا تێكەڵ بكرێن كە ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.
ناوبراو وتیشی: "دەبێت هەموو هێزە سیاسییەكان بەشداری لە پرۆسەی سیاسییدا بكرێن و توانای رێزگرتن لە سەرجەم گرووپەكانی سووریا یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ئەو وڵاتەدا".
سەرۆكی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، پێویستە سەرجەم ئاوارەكانی سووریا بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرەرای ئامۆژگاری وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا بۆ بەشدارکردنی کورد لە پڕۆسەی سیاسی سووریا بەڵام بەپێچەوانە هیچ نوێنەرێکی کورد بۆ لێژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی نیشتمانی سووریا بانگهێشت نەکراوە.
Your Comment