بڕیاردان لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە ئەستۆی ترەمپە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا رایگەیاند، ئەوان لە پێنتاگۆن تەنیا پلان بۆ شتەکان دادەنێن و ترەمپ ئەو جۆرە بڕیارانە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەو وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: "سەبارەت بەو بڕیارانەی کە تایبەتن بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوانە ئەو بڕیارانەن کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەدرێن بە لەبەرچاوگرتنی هەموو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانمان."

هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتیشی: "ئەوەی ئێمە لە پێنتاگۆن دەیکەین ئەوەیە، پلان بۆ شتەکان دادەنێین. ئێمە پلان بۆ هەموو ئەگەرەکان دادەنێین، ئینجا بە هەر شێوەیەک بێت؛ بەڵام لە کۆتاییدا، ئێمە پێش خۆمان دەکەوین ئەگەر بڕیار بدەین یان رایبگەیێنین کە نیازەکانمان لە ماوەی کورت، مامناوەند و درێژ مەودا چی دەبن."

هەفتەی ڕابردوو، دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی نزیکی خواستی خۆیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەربڕیوە.

ئەوەش دوای ئەو هەواڵانە هات کە میدیای ئیسرائیل و تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمریکا بەنیازە هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

ڕۆژی ۳۰-۰۱-۲۰۲۵ ترەمپ لە کۆشکی سپی لەبارەی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە سووریا رایگەیاند، "نازانم سەرچاوەی ئەم هەواڵە کێیە." هەروەها گوتی، بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی هێزەکانیان لە سووریا دەدەن، کە بمێننەوە یان نا.

News Code 224851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha