بەهۆی هێرشێکی تورکیاوە دوو کەسایەتی سیاسیی کورد لە سووریا گیانیان لەدەست دا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، دوو کەسایەتی سیاسیی کوردستانی سووریا گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی کەسوکاری شەهیدان لە کوردستانی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: "هەریەک لە دیلاوەر عەربو ئەندامی حزبی یەکێتی دیموکرات و هەیفا عەربو ئەندامی رێکخستنی کۆنگرەی ستار، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کرانە ئامانج و شەهید کران".

ئەوەشی خستەڕوو، دیلاوەر عەربو کە نازناوی هۆگر دەرباسیەیە، لە ساڵی ۱۹۹۰ لە شارۆچکەی دەرباسیەی رۆژائاوی کوردستان لەدایکبوە، هەیفا عەربوش نازناوی ساڵح ڤیانە و لە ساڵی ۱۹۸۱ لە هەمان شارۆچکە لەدایکبووە.

News Code 224836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha