٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٨:٢٦
ترەمپ: باسی کشانەوەی هێزم لە سووریا نەکردووە

سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، نەیگوتووە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی چەند ڕۆژنامەڤانێکدا لە کۆشکی سپی، کە گوایا ناوبراو باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە کوردستانی سووریا کردووە، ڕایگەیاند: "نازانم سەرچاوەی ئەم هەواڵە کێیە". 
ترەمپ هەروەها گوتی کە بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی هێزەکانیانەوە لە سووریا دەدەن کە بمێننەوە یان نا.
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی ڕەتیکردەوە کە باسی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا کردبێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەکەی سەیری پرسی مانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەکات و ''لەو بارەوە بڕیار دەدەن'' بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کەی و چۆن ئەو بڕیارە دەدەن. 
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد کە ئەوان لەو رووداوانەی لە سووریا روویانداوە بەشدار نەبوون، ''سووریاییەکان خۆیان لەو دۆخەی ئێستا بەرپرسن و پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە و ناشیانەوێت ئەمریکا لەم دۆخەوە بەشدار بێت".
قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دوای ئەوە هات کە لە چەند رۆژی رابردوو، ژمارەیەک میدیای تورکیا و ئیسرائیلی هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بەپرسانی ئیسرائیلی گوتووە، نیازی هەیە هێزەکانیان لە سووریا بکشێنێتەوە.

News Code 224808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha