گفتوگۆ لەگەڵ SDF بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتن بەەردەوامە؛ کورد لە سووریا گەلێکی دێرینە

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی تورکى رایگەیاند، گەلی کورد لە سووریا گەلێکی دێرینە و پێشتر لە سەردەمی رژێمی پێشوو لە ساکارترین مافی بێبەشکراوە، کە مافی هاوڵاتیی بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا رایگەیاندووە، لە دوای بانگەوازەکەیان بۆ گرووپە چەکدارەکان، کە دەبێت چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن، هەموو گرووپەکان بەدەم بانگەوازەکەوە هاتوون جگە لە هەسەدە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، و بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، رێگەی گفتوگۆیان لەگەڵیان گرتووەتەبەر.

سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هەسەدە قسەیان لەسەر ئەوە کردووە، کە گەلی کورد گەلێکی دێرینە و لەسەردەستی رژێمی پێشووی سووریا ڕووبەڕووی زوڵم و زۆرداریی بووەتەوە، و لە ساکارترین مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەش بوون لە نموونەی مافی هاوڵاتیی بوون.

ئەحمەد شەرع جەختی کردووەتەوە، بە هەسەدەیان گوتووە، گەلی کورد پێکهاتەیەکی بنەڕەتی و سەرەکیی کۆمەڵگەی سووریایە، وەکوو من مافیان لە وڵاتەکەدا هەیە.

جەختی شکردەوە، دەبێت چەک بەدەستی دەوڵەتەوە بێت و دەوڵەت رێگە بەوە نادات چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت، چوونکە ئەوە رێگردەبێت لەبەردەم سەقامگیریی وڵاتدا، جگە لەوەش رێگە نادەن خاکی سووریا بۆ هێرش کردنە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، لەوانەش تورکیا.

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئەحمەد شەرع رایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو هۆزە عەرەبانەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان دەیانەوێت پەیوەندیی بکەن بە دەوڵەتی سووریاوە، بەڵام ئەوان رێگرن، ئەوان لەبری شەڕ رێگەی گفتوگۆیان لەگەڵ هەسەدە گرتووەتەبەر، بەڵام سوورن لەسەر پارێزگاری کردن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.

سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەسەدە، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا ئاشکرای کرد، لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەسەدەدا لە هەماهەنگیدان، تورکیا و وڵاتانی دیکەی جیهانیش وردەکارییەکەی دەزانن.

News Code 224777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha