بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ نۆرس پرێس، پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌د شه‌رع کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر و هیوای خۆی ده‌ربڕی که "له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بتوانێت سه‌رکردایه‌تی سووریا بکات".
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ردوولا، مه‌زڵووم عه‌بدی وتی، "هه‌وڵه‌کان بۆ ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌یێکی گونجاو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا له دیمه‌شق هێشتا به‌رده‌وامه"، جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که گفتوگۆی جددی و ئامانجدار باشترین ڕێگایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ره‌کان که به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی به‌دیبهێنێت.
مه‌زڵووم عه‌بدی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆکی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا بۆ عه‌فرین، وتی: "ده‌ستپێشخه‌رییێکی گرنگ بوو بۆ هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن و به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆکان، ئێمه‌ش بانگهێشتی ده‌که‌ین سه‌ردانی شاره‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بکات".
مه‌زڵووم عه‌بدی ڕوونیشی کرده‌وه، خاڵی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌یه، له‌کاتێکدا پرسه‌کانی دیکه‌ش هێشتا له‌ژێر گفتوگۆدان، به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌سه‌ده به یه‌کڕیزی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی له‌نێوان هه‌موو سووریاییه‌کان، دوور له هه‌ڵاواردن یان پشکنین.
له دیدارێکی پێشودا ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌سه‌ر هه‌ندێک ورده‌کاری ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ئاشکرا کرد و له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌شدا مه‌زڵووم عه‌بدی ده‌ڵێت، "دیمه‌شق داوای لێکردووه چه‌کداره غه‌یره سووریاییه‌کان له ڕیزه‌کانیان دوور بخه‌نه‌وه و مه‌له‌فی ئه‌منی ڕاده‌ست بکه‌ن، له‌وانه ڕاده‌ستکردنی دیله‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌رپرسیارێتی حکوومه‌تی سووریادا بن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ کارکردن له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ئاشکراشی کرد، له‌لای خۆیانه‌وه کراوه‌ن به‌ڕووی هاریکاری له‌و بواره‌دا، پێیان وایه پاراستنی ناوچه‌که و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رپرسیارێتییه‌کی نیشتمانییه که پێویستی به هه‌ماهه‌نگی ئاست به‌رزی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا".
مەزڵووم کۆبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ئێمه ده‌رگامان به‌ڕووی هه‌ر چاره‌سه‌رێکی نیشتمانیدا کراوه‌یه که هه‌موو سووریاییه‌کان له‌سه‌ری کۆک بن، هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر سه‌ردانی کردنی دیمه‌شق ده‌که‌ین بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پلانێکی ڕوونی کارکردن بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌وه‌ی باسی لێده‌کرێت".
Your Comment