شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ئەمڕۆ سەردانی ئۆجەلان دەکات

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەمڕۆ سەردانی دوورگەکە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزایی تەمەللی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، شەوی هەینی ۲۲ـی ئایاری ۲۰۲۶ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی یەکشەممە ۲۴ـی ئایار شاندەکە دەچنە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆ دەبنەوە.

شاندەکە لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ، پارێزەری نووسینگەی یاساییی سەدە پێکدێن.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دوایینجار لە ۲۷ـی ئاداری ئەمساڵ سەردانی ئۆجەلانیان کردبوو.

News ID 227203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha