تونجه‌ر باقرخان هاوسه‌رۆکی ده‌م پارتی لە ڕێپێوانێکدا کە بۆ پشتگیری لە کوردانی سووریا بەڕێوەچوو، رایگه‌یاند: ڕێگریی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له به‌ره‌وپێشچوونی ململانێکان، سووریای له شه‌ڕی نێوان کورد و عه‌ره‌ب پاراست، ئه‌گه‌ر ڕژێمی سووریا پابه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌کان بێت، هه‌موولایه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قازانج ده‌که‌ن.
ناوبراو وتیشی: "له کاتێکدا جیهان خه‌ریک بو ته‌سلیمی تاریکیی داعش ده‌بوو، ژنانی کورد و شۆڕشگێڕان به خوێنی خۆیان جیهانیان له‌و تاریکییه ڕزگار کرد، ئێستاش له سووریا ڕێکاره‌کانی ئۆجه‌لان وایانکرد پیلانی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب پووچه‌ڵ بێته‌وه و سووریا له خوێنڕشتن ڕزگار ببێت، بۆیه پێویسته حکوومه‌تی دیمه‌شق دان به زمان و ناسنامه و قه‌واره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورددا بنێت و مافه‌کان له ده‌ستوردا گه‌ره‌نتی بکرێن".
تونجه‌ر باقرخان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، سوپاسی مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌که‌ین که له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی بنیادنه‌رانه‌یان هه‌بووه، هه‌روه‌ها کوردانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و زاخۆ نیشانیاندا که پرسی ڕۆژاڤا هێڵی سووره و کورد یه‌کده‌نگه، داوا له به‌رپرسانی تورکیاش ده‌که‌ین که ڕۆڵێکی بنیادنه‌ر بگێڕن و چیتر نکۆڵی له بوونی کورد نه‌که‌ن، چوونکه کورد هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ک".
Your Comment