بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، له په‌یامێکدا بۆ کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی که ده‌م پارتی ڕێکیخستوه و له ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌چو، په‌یامه‌که له‌لایه‌ن دڵشاد شهاب نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه خوێندرایه‌وه و جه‌ختیکرده‌وه: "دیدگای ئێمه له هه‌رێم بۆ ئاشتی، دیدگایه‌کی نه‌گۆڕ و ستراتیژییه، بڕوامانوایه که ئاشتی ته‌نها بێده‌نگبونی چه‌ک نییه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌که بۆ بنیاتنانی متمانه، قبووڵکردنی یه‌کتری و دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان جیاوازییه‌کاندا".
بارزانی ڕاشیگه‌یاندوه: "توندوتیژی و ململانێ، جگه له وێرانکاری و دواکه‌وتن، هیچ ئه‌نجامێکی دیکه‌ی بۆ گه‌لان نه‌بوه، به‌ڵام هه‌ر کاتێک ده‌رگای گفتوگۆ کراوه‌ته‌وه، هه‌ر کاتێک ئیراده‌ی سیاسی بۆ ئاشتی هه‌بووه، ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌قامگیری هاتوه‌ته ئاراوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت: "تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیه‌کی ستراتیژیمانه، سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنی تورکیا، کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ته‌واوی ناوچه‌که هه‌یه، تورکیا له ئاشتیدا به‌هێزتره و ده‌توانێت ڕۆڵێکی گه‌وره‌تر له ناوچه‌که‌دا بگێڕێت".
نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌که‌یدا باسی له‌وه‌ش کردوه: "ساڵانی ڕابردو، به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پشتیوانیمان له ئاشتی کرد، ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی که گفتوگۆ ده‌توانێت ده‌سکه‌وتی گه‌وره بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مڕۆش، هه‌مو پشتگیرییه‌کمان بۆ سه‌رخستنی ئاشتی دوپاتده‌که‌ینه‌وه، هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه فاکته‌ری سه‌قامگیری ده‌بێت له ناوچه‌که‌دا".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پرۆسه‌یه‌کی وا گرنگ له قۆناغێکی وا هه‌ستیاردا، ده‌کرێت ئاسته‌نگی بۆ دروستببێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ئاسته‌نگانه نه‌بنه هۆکار بۆ ساردبونه‌وه له ئاشتی، سه‌رکه‌وتنی ئاشتی پێویستی به پشودرێژی هه‌یه، چه‌ند کاتی پێویست بێت، ده‌خوازێت به‌رده‌وامیی هه‌بێت".
دوێنێ کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی که ده‌م پارتی ڕێکیخستوه و له ئیستەنبووڵ کاره‌کانی ده‌ستپێکرد.
Your Comment