حکوومەتی هەرێمی کوردستان
-
سەرۆکایەتی هەرێم:
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ مەترسییەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە.
-
تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
بەشی تورکیا- تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهان دەربڕی.
-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گهڕایەوە سەر کارەکەی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگهیاند، له ماوهی ڕابردوودا له وهزارهتی پێشمهرگه وهکوو یهک تیم کاریان کردووه و چهندین و ههنگاویان ناوه.
-
دژه تیرۆری کوردستان: هێرش نهکراوهتهسهر بنکهی سهربازیی ههریر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان ڕایدهگهیهنێت، ئهو دهنگهی بیستراوه رێکارێکی تایبهت بووه و هێرش نەکراوەتە سەر بنکەی هەریر.
-
قوباد تاڵەبانی:
هەرێم پابەندی یاسای بوودجە بووە و دەبێت حکوومەتی فیدراڵیش پابەندی یاساکە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بوودجە بووە و دەبێت حکوومەتی فیدرالیش پابەندی یاساکە بێت و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
-
ئەندامێکی گۆڕان:
بەشداری کردنمان لە حکوومەت هەڵەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەشداری کردنیان لە حکوومەتدا هەڵە بووە و جێبەجێنەکردنی ئەو بەرنامەیەی دایاننابوو وایکرد لە ئاست خواست و داواکاری خەڵکدا نەبن و دەنگەکانیان کەمی کرد.
-
شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەی شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی بەشەبودجە و موچەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن.
-
وتەبێژی یەکێتیی:
دابەش کردنی ڕاستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوە، قەوارەی هەرێم ناخاتە بەر مەترسی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەر مەترسی، ململانێی ناڕەوای نێوان لایەنە سیاسییەکانە کە دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.
-
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی:
بەغدا نیەتی بەرامبەر هەرێمی کوردستان خراپە و نایەوێت بەهێز بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە نیەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە هەرێم باشە، بەڵام بەغدا نیەتی خراپە و نایەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت.
-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە هەناردە کردنەوەی نەوت دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومهتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.
-
مەسروور بارزانی:
پەرەسەندنەکانی عێراق مەترسی ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەردەوامیی پێشێل کردنی دەستووری عێراق و پابەندنەبوون بەو رێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکوومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەریی دەکەوێتەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرابا، ئەزموونی ئازادی لە عێراق زۆر باشتر دەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی ههرێمی کوردسنان رایگهیاند، کلیلی سهرکهوتنی عێراق چارهسهرکردنی کێشهکانی ههرێمی کوردستانه و ئهوانیش ئامادهن بهپێی دهستور کێشهکان چارهسهر بکرێت.
-
کۆمپانیا نەوتییەکان هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لە هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی جیهان- کۆمپانیا بیانییەکانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن دەکەن.
-
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، کۆمسیۆنی باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوە، کار بەیاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی فیدڕاڵی ژمارە ۳۶ی ساڵی ۲۰۱۵ بکات.
-
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمان تۆمار دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و داوای قەرەبووی لێدەکات.
-
قوباد تاڵەبانی:
ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە ڕێگای دەستوورەوە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
-
پهیامی بافڵ تاڵەبانی بهبۆنهی یادی ۲۳۹ ساڵهی دامهزراندنی شاری سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی یهکێتی له پهیامێکدا بهبۆنهی ۲۳۹ ساڵهی دامهزراندنی شاری سلێمانی رایدهگهیهنێت، سلێمانی به کردار سهلماندویهتی که شاری ههڵمهت و قوربانییه.
-
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی:
دادگای فیدراڵی عێراق دەیەوێت بڕیارێک دەربکات نەبێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان، ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق پەلە ناکات لەسەر یەکلایی کردنەوەی ئەو سکاڵایەی یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماری کردووە، چوونکە نایەوێت بڕیارەکەی ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
-
سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لێدەکەنەوە:
نابێت ڕێگە بدرێت عێراق ببێتە بشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێگه نهدرێت عێراق ببێته بهشێكى كێشه و ئاڵۆزييهكانی ناوچەکە.
-
پارێزگاری سلێمانی:
ئەگەر فێرکردن دەست پێ نەکاتەوە پڕۆسەی پروەردە لە ئەمساڵدا هەڵدەوەشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی دەڵێت داواکانی مامۆستایان و مووچەخۆران تەواو ڕەوا و یاسایین و دەبێت بە زووترین کات پرسی مووچە یەکلایی بکرێتەوە.
-
کۆمپانیای داناگاز:
نەدانی شایستەکانمان لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە ھۆکاری دانوستانمانە لەگەڵ بەغداد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی رایگەیاند حکوومەتی ھەرێم ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری ئێمە قەرزدارە، تا ئەو قەرزەمان نەداتەوە مافی ئەوەی نییە داوای ئەوەمان لێ بکات غازەکەمان بە کێ بفرۆشین.
-
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتی و پارتی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەکەیاندا جەخت لە پێكەوە كار كردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پاڵپشتی كردنی هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ دابین كردنی مووچە دەكەنەوە و بڕیاریشیان داوە كۆبوونەوەكانی نێوانیان بەردەوامییان هەبێت.
-
نوێنەرایەتیی HDP لە هەرێمی کوردستانی عێراق:
ژیانی لایەنگران و ئەندامانی HDP لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە
بەشی تورکیا- نوێنەرایەتیی هەدەپە رایگەیاند، ژیانی لایەنگران و ئەندامانی حزبەكەیان لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان لەژێر مەترسیدایە.
-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان:
دانەگاز بەبێ ڕەزامەندی ئێمە ناتوانێت گاز بۆ شوێنی دیکە بگوازێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیای دانەگاز بەهیچ شێوەیەک بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە.
-
سەرۆکایەتیی هەرێم:
کێشەکانی بەغدا و هەولێر بەشێک بوون لە تەوەری گفتوگۆی بارزانی و ماکرۆن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەرەنسا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا کرا.
-
کوردەکانی عێراق بێبەش لە نەوت، بەدوای وزەی خۆردا
بەشی جیهان- هەواڵدەریی فەرەنسا ئاماژەی داوەی بەوەی کە کوردەکانی عێراق بێبەشن لە یەدەگی نەوتیی ناوچەکەیان بۆیە بۆ دابین کردنی کارەبا بەدوای کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆردان.
-
ئەندامێکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان:
خاڵی لاوازی کورد سەرکردەکانیەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرکردایەتی کورد هەمیشە لە سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی بێ ئاگا بوون، دەرفەتی زۆریان لەدەستداوە و چاوەڕێی دەرفەتی دیکەیان کردووە.
-
سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان لەپهرلهمانی عێراق:
دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێروان دوبەردانی ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان هەرێم و ناوەند سەبارەت بە مووچە و بوودجە و یاسای نەوت و غاز بۆ دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە.
-
مەسروور بارزانی بۆ باڵیۆزی فەرەنسا:
پێویستە بەغدا مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و گوتی، "پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت."
-
بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جەخت لەوە دەكاتەوە، كە درێژە بە بایكۆت دەدەن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.