شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەی شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی بەشەبودجە و موچەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی دووشەممە شاندی حکوومی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ دەبنەوە و گفتگۆ لە بارەی بەشە بوودجەی هەرێم و مووچەی هاوڵاتیان دەکەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: شاندەکە لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت کار لەسەر ئەوە دەکەن پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئەندامەکانی حکوومەتی بەغدا، ئامانجیش لەو پەیوەندییە بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمە.

ئومێد سەباح ئەوەشی خستەڕوو، لەم ماوەیەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی بەغدا لە پەیوەندیدا بووە و پرسی بەشە بوودجەی لەگەڵ بەرپرسەکانی عێراق تاوتوێ کردووە.

News Code 222564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha