نابێت ڕێگە بدرێت عێراق ببێتە بشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێگه‌ نه‌درێت عێراق ببێته‌ به‌شێكى كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا دوايين كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان "به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌يان به‌ سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد."

وەکوو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، "باسيان له‌ كاريگه‌رى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ بپارێزرێت و رێگه‌ نه‌درێت عێراق ببێته‌ به‌شێكى كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كان."

هەر بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "پاراستنى سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون".

News Code 222470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha