وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمان تۆمار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و داوای قەرەبووی لێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محەمەد لە نووسینێکدا دەڵێت "جەنابی وەزیری دارایی (ئاوات شێخ جەناب) مووچە خۆر بە باڵندە و کەو و کۆتر تێگەیشتووە بدەن لەشەقەی باڵ و چینە بکەن تابرسیان نەبێت و شتێک کۆبکەنەوە، هاتووە سکاڵای لەسەر بەندە تۆمارکردوە داوای ۲۰۰ ملیۆن دینارم لێدەکات، گوایە وەک خۆی دەڵێت لە دەزگای ڕاگەیاندنەوە تەشهیرم پێکردووە".

غالب محەمەد دەشڵێت: "بەژمارەکەی خۆیان بێت، ژیانی یەک ملیۆن و دووسەد هەزار مووچە خۆریان تێکداوە، بوونەتە هۆکاری تێک چوونی کۆمەڵگا و هەڵوەشاندنەوەی خێزان، بەڵام خۆیان کورد واتەنی مێشێک میوانی نیان نیە و شاهانە دەژین ئیتر گرنگ نیە لایان مناڵی مووچە خۆرێک شیری دەوێت، کرێچییەک کرێی خانووی پێنادرێت، ئەوانە لایان ئاساییە، بەڵام ئەوە ئاسایی نیە لایان من بڵێم جەنابت لەو حکوومەتە وەزیری دارایت وا کۆمەڵگا داڕووخا ئەرک و بەرپرسیارتی تۆچیە کەکارەکەت بۆناکرێت چیدەکەیت لەوێ".

غالب محەمەد لەو نووسینەدا باسی لەوەش کردووە: "بۆیە ئامادەم نەک بەزیندووی بەمردوویش لاشەم بەزیندانیکراوی بمێنێتەوە، بەڵام لەسەر بەرگری کردن لە خەڵک لانەدەم".

News Code 222515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha