بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا باس لە پڕۆسەی ئارامی کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ دابین کردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.
ئەم ئاژانسە ئاماژەی داوە بەوەی کە خەڵکی ئەم ناوچەیە بێبەشن لە سەرچاوە گازی و نەوتییەکانی ناوچەکەیان و دەنوووسێت:کوردەکان بۆ دابین کردنی وزە هانایان بۆ وزەی خۆر بردووە.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ دابین کردنی کارەبای پێویست، لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە کارەبای نیشتمانی بێبەشن، پێشوازیی زیاتری لێکراوە. لە هەندێک لە گوندەکاندا زیاتر لە ۵۰ لەسەدی خانووەکان کەڵک لە کارەبای بەرهەم هاتوو لە وزەی خۆر دەگرن.
Your Comment