حکوومەتی هەرێمی کوردستان
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
بەغدا چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات کاتێک داواکاریەکانمان جێبەجێ ناکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەغدا چۆن بە یاسا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات ئەگەر پابەندی داواکارییەکانیان نەبن.
-
عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیاتر لە ٦٩ ملیار دیناری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخان کرد.
-
یەک نیشان و سەد تیر!/ ئەمیر مام والی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیر مام والی چلاک و چاودێری سیاسی هەرێمی کوردستان لە یادداشتێکی ڕەخنەگرانەی کورتدا دۆخی ئێستاکەی هەرێمی کوردستانی بە سەردەمی ئێرانی پێش ڕووخانی ڕەژیمی ڕەزا شا بەراورد کردووە.
-
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی:
دین، کەرامەت و کوردایەتیمان بە واسیتەی پارتیەوەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەب سیاسی پارتی رایگەیاند "ئەگەر پارتی نەبێت دیموکراتی نامێنت و دینمان و کەرامەتمان بە واسیتەی پارتیە".
-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق:
بهرپرسیاری خراپی گوزهرانی خهڵک و شکستی حوکمڕانی لهئهستۆی ئهوانهیه که ههرێمیان بهمڕۆ گهیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومهر ڕایدهگهیهنێت، بهشێک له پهرلهمانتاره عهرهبهکان مهسهلهی مووچەی فهرمانبهران وهک کارتێک بهکاردێن بهرامبهر حکوومهتی عێراقی، ئهگهر نا له حهقیقهتدا هیچمان پێ ڕهوا نابینن و گهمه بهسۆزی مووچەخۆرانی ههرێم دهکهن.
-
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان:
لە هەرێم لێکۆڵینەوە لەسەر ۱۳۸ دۆسیەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیندار زێباری رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا لێکۆڵینەوە لەسەر ۱۳۸ دۆسیەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کراوە.
-
لە ساڵی ۲۰۲۴ەوە دەوامی كارمەندان و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ کەم دەکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لە ساڵی نوێوە دەوامی كارمەندان و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ كەم دەكرێتەوە
-
نوێنەرێکی پێشووی جەلال تاڵەبانی:
لە ساڵی ۱۹۹۲ەوە مەسیحییەکانی کۆیە و سلێمانی نوێنەریان لە پەرلەمان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ململانێی یەکێتی و پارتی لەسەر ژمارەی کورسی و دابەشبوونی کۆتاکان بەسەر پارێزگاکاندا پێکهاتەکانیش دابەش دەکات بەسەر بەرەی جیاوازدا، بەو پێیەی پارتی داوای هەڵبژاردن بەشێوەی یەک بازنەیی دەکات بەشێکی پێكهاتەکان لەگەڵ یەک بازنەییدان و بەشێکی تریش هاوهەڵوێستی یەکێتی داوای هەڵبژاردنەکان بە فرە بازنەیی دەکەن. لێدوانە دژ بەریەکانی ئەو دوو حزبەش وایکردووە، بەشێک لە پێکهاتەکان داوای بڕیارێکی بێلایەن لە دادگای فیدڕاڵیەوە بکەن.
-
حکوومەتی هەرێم بە قەرزاری ماڵئاوایی لە ۲۰۲۳ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی کرد بۆ ناردنی دواین ۷۰۰ ملیار دینار قەرز بۆ حکوومەتی هەرێم، کابینەی نۆیەم بە سێ مووچەی قەرزی فەرمانبەران و ۲ ترلیۆن و ۱۰۰ ملیاری قەرزی حکوومەتی بەغدادەوە ماڵئاوایی لە ساڵی ۲۰۲۳ دەکات.
-
شاندی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دهڵێت، لەگەڵ شاندێکی عێراقی لهسهر بڵاوهپێکردنی هێز له بنکهکانی دهنگدان له ناوچهکانی ماددهی ۱۴۰ رێککهوتن.
-
داوای کشانەوەی کورد له پهرلهمان و حکوومەتی عێراق دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیهکى پێشووی یەکێتی پهیامێک ئاراستهى سهرۆکى پارتى دەکات که خۆی بچێت بۆ بەغدا بۆ چارهسهرى کێشهی ئێستاى نێوان ههرێم و بهغدا و دهشڵێت گەر ڕێککەوتن ناکرێت با کورد لە حکوومەت و پەرلەمان بکشێتەوە.
-
پێنج کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەستگیر کراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لهسهر كهوتنهوهی ئاگرهكهی قهزای سۆران تائێستا ۵ كهس بهبڕیاری دادوهر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
-
سهرۆکی ڕهوتی حیکمهی نیشتمانی:
داوا لە دەزگا بەرپرسەکانی حکوومەت دەکەین کە بەدواداچوون بۆ وردەکاری هۆکارەکانی ڕووداوەکەی سۆران بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عهممار حهکیم، له پهیامێکدا ڕایگهیاند، نیگهرانن لهوهی که ههواڵی گیان لهدهستدانی ژمارهیهک هاوڵاتی له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران پێگهیشتووه.
-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم:
وڵاتی ئوردن ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی ڕووداوەکەی سۆران ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کونسوڵی گشتیی ئوردن ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران.
-
ئاگر له بهشه ناوخۆییهكى خوێندكاران لە هەرێمی کوردستان کەوتەوە و ۱۴ کەس گیانیان لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له سهنتهرى ئیدارهى سهربهخۆى سۆران ئاگر له بهشه ناوخۆییهكى خوێندكاران كهوتهوه و بهپێى ئاماره سهرهتاییهكان تا ئێستا ۱۴ كهس گیانى لهدهستداوه و زیاتر له ۴ كهسیش برینداربوون.
-
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی:
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هەموو هەووڵاتیانی عێراقی دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کورڕدستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هەموو هەووڵاتیانی عێراقی کردەوە.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم: داوای سێ قەرزی دیکەمان لە بەغدا کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان لە بەغدا کردووە سێ قەرزی دیکەیان بۆ بنێرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران.
-
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان:
بەغدا ئامادەیە راستەوخۆ مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "حکوومەتی عێراق ڕازییە ڕاستەوخۆ مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بنێرێت ".
-
هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت مەرجی بۆ بەغدا هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دەستکاری کردنی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، دەبێت ڕەزامەندیی کۆمپانیا بیانییەکانی لەسەر بێت، چونکە کۆمپانیاکان هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەکەن.
-
کونسوڵی ئێران لە هەولێر:
ئێران هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات
بەشی ئێران- کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن.
-
وتەبێژی یەکێتی:
رێککەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەبارەی یاسای بوودجەوە هەڵە بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی رایگەیاند، رێککەوتنەکەی هەرێم لەگەڵ عێراق لەبارەی یاسای بوودجەوە هەڵە بووە.
-
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم لە ۵۳ مانگدا تەنها ۳۳ مووچەی خەرج کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆی ۵۳ مانگی ڕابردوو، تەنها ۳۳ مانگیان مووچەی تەواوەتی مووچە خۆرانی هەرێمی خەرج کردووە.
-
هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی داهاتوو/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە سێ دەیە لە تەمەنی دەسەڵاتدارێتیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هەوراز و نشیوی فراوانەوە تێدەپەڕێت؛ گۆڕانی ڕەژیمی بەعس بۆ فیدراڵی، بەشداریی کورد لە دەسەڵاتی سیاسیی عێراق، پەسەند کردنی زمانی کوردی وەکوو زمانی دووهەمی وڵات و ئاوڕدانەوەی ناوچەیی جیهانی لە هەرێمی کوردستان، دەسکەوتەکانی کوردانی عێراق بووە لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا.
-
پرسی كهركووک و پهیوهندییهكانی یهكێتی و توركیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی توركیا لە هەولێر دوو بەرپرسی یەكێتیی بینیوە، كەركووک تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان بووە، توركمانهكان نیگهرانیی خۆیان لهبارهی سكاڵاكهی یهكێتیی له دادگای فیدراڵی به باڵیۆزهكه گهیاندووه، بهڵام هێشتا توركیا لهوبارهیهوه هیچ ههڵوێستێكی فهرمی ڕانهگهیاندووه، دوو رۆژه باڵیۆز له ههولێر لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان كۆبوونهوه دهكات، باسی ههناردهكردنی نهوتیش تهوهرێكی گفتوگۆكانه.
-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان:
ڕاگرتنی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە وەكالەت ڕایگەیاندووە: ڕاگرتنی هەناردەی کردنی نەوتی هەرێم کوردستان 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.
-
نەسروڵا ڕەشنوودی:
پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەهێز دەکرێت
بەشی ئێران- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگهڵ نەسروڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، كۆ بووهوه.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران:
ئێران ئامادەیی بۆ دۆزینەوە منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەربڕی
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەڵێت کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیی نیشانداوە بۆ دۆزینەوە منداڵانی ونبووی هەڵەبجە و کۆڕەوەکەی ساڵی ۱۹۹۱.
-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران گۆڕدرا
بەشی ئێران- گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کرا؛ لە شوێنی عەبدوڵڵا ئاکرەیی، شاکر حوسێن پۆستەکەی وەرگرت.
-
ئەندامێکی گۆڕان: بەشداری کردنمان لە حکوومەت هەڵەبوو
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەشداری کردنیان لە حکوومەتدا هەڵە بووە و جێبەجێنەکردنی ئەو بەرنامەیەی دایاننابوو وایکرد لە ئاست خواست و داواکاری خەڵکدا نەبن و دەنگەکانیان کەمی کرد.
-
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد
بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێم و عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا له عێراق، كۆ بوونهوه و باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیا و کێشەی بەشە بوودجەی هەرێم و چەند بابەتێکی دیکەیان کرد.