پێنج کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەستگیر کراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی قه‌زای سۆران تائێستا ۵ كه‌س به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان ۲۴ بڵاوی کردەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران گەیشتوونەتە دەرئەنجامی ئەوەی ئاگرەکە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامن سەبارەت بە یەکلایی‌کردنەوەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

بەپێی ئەوەی ئاماژەی پێدراوە، بە بڕیاری دادوەر پێنج کەس تاوەکوو ئێستا بەهۆی ڕووداوەکەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، کە یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە و یەکێکی دیکەشیان خاوەنی مۆبیلیاتێکە لە بەشی خوارەوەی باڵەخانەکە کاری دەکرد لەگەڵ سێ کرێکاری ئەو شوێنە بازرگانییە.

News Code 222641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha