بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لەبارەی دۆخی گشتی هەرێم و شایستە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە بەرپرسانی هەرێمی وتووە، ئامادەن پارەی سێ مووچەکەش ڕەوانەی هەرێم بکەن بەڵام بەغدا چۆن مامەڵەتان لەگەڵ بکات لە ڕووی یاساییەوە کاتێک داواکاریەکانمان جێبەجێ ناکەن و نایەن بە دەم داواکانی بەغداوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، چارەسەری گرفتی مووچەی هەرێم هەمواری یاسای بوودجە و گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانە بۆ خەرجی حاکیمە، ئەوکات مانگانە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان پێدەدرێت.
ناوبراو وتیشی، "دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەست بە ڕێکارەکانی هەمواری بوودجە دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکە".
Your Comment