شاندی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، لەگەڵ شاندێکی عێراقی له‌سه‌ر بڵاوه‌پێکردنی هێز له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌کانی مادده‌ی ۱۴۰ رێککه‌وتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌گه‌ڵ لیژنەی ئه‌منی هه‌رێم کۆ بوونه‌وه‌ و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان گفتوگۆیان کرد،

لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەکە له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌کی ئه‌منی به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ ئاماده‌بونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق کرا هه‌رچه‌نده‌ به‌ گشتی هه‌رێمی کوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار نییه‌، به‌ڵام کەرکووک و مووسڵ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.

تارق ئەحمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ رۆژی ۱۶ی ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، رێککه‌وتنێکی باش کراوه‌ له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق که‌ چۆن بتوانرێت له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی ۱۴۰ هێزی هاوبه‌ش هه‌بێت له‌نێوان هێزی عێراقی و هێزی هه‌رێمی کوردستان، به‌رنامه‌یه‌کی زۆر باش دانراوه‌ بۆ پاراستنی بنه‌که‌کانی ده‌نگدان.

بڕیاره‌ ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی له‌وجۆره‌یه‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۵وه‌ له‌ کەرکووک.

News Code 222644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha