بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆستایان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: هیچ بەرپرسێکی حکوومەت خۆی بە خاوەنی نە مامۆستایان ئەزانێت و نە پڕۆسەی پەروەردە و تەنها دەیانەوێت هاووڵاتیان و مامۆستایان وەک ڕۆبۆتێک وابن و هەرچییەکیان بڕیاردا جێبەجێی بکەن و لە بەرامبەردا هیچ داخوازییەکی ئەوان جێبەجێ نەکات".
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئەو بارودۆخەی دروست بووە و بایکۆت ڕێکارێکی مەدەنی خۆڕسکانەیە و هیچ حزب و گرووپێک لەپشتییەوە نییە و هەست‌کردنە بە ئازاراەکان، چوونکە ئەو مامۆستایانەی بایکۆتی خوێندنیان کردووە لە هەموو کەس زیاتر دڵیان لای پڕۆسەی پەروەردە و خوێندکارانە".
عەتا محمەد ڕاشیگەیاند: "چه‌ند جارێک چوونه‌ته به‌غدا و چاویان به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که‌وتووه، سوودانی وتوویه‌تی: وه‌ک حکوومه‌تی عێراق ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رێم لیستی مووچه‌ی کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌مان بۆبنێرێت ڕاسته‌وخۆ مانگانه مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته بده‌ین، بەڵام هه‌رێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا لیسته‌کانی نه‌ناردووه و ئاماده‌ش نیه ئه‌و کاره بکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رێگای چارەسەرکردنی کیشەی مووچەی مامۆستایان نەدۆزراوتەوە.
زیاتر لە ٧٠ رۆژە هوڵەکانی خوێندن بایکۆت کراون و مەرجەکانی گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن بریتین لە: "پێدانی دوو مووچە و پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان".
Your Comment