پەرلەمانی کوردستان
-
کۆمەڵی دادگەری لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان کشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، "لەکۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی حزبەکەیدا بڕیاریان داوە سەرجەم نوێنەرانی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن".
-
فڕاکسیۆنی پارتی جەخت دەکاتەوە کە پرسی یاسای ھەڵبژاردنی هەرێم لە پەرلەمان یهكلایی بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت، پێشتر ھۆشدارییان داوەتە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان تا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان و یاسای ھەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە یەکلایی بکرێتەوە.
-
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردسان ڕەتی دەکاتەوە پشتگیری لە هەڵویستی پارتییان کردبێت لە پرسی هەڵبژاردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژى بزووتنهوهى ئیسلامى ڕهتی دهکاتهوه ئهوان پشتگیریی ههڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستان بکهن له پرسى ههڵبژاردندا و وتی کاتێک لەگەڵ فرە بازنەیی نین، مانای پشتگیریی لایەنێک نییە.
-
ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان:
پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە حزبەکەی خوازیاری ئەمەیە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
-
جێگری سەرۆکى فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان:
رێگە نادەین پارتی بە کەڵک وەرگرتن لە زۆرینەی پەرلەمانی بریار لەبارەی هەڵبژاردن لێبدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکى فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند رێگە نادەین پارتی بەتەنھا و بەپێی ویست و بەرژەوەندییە حیزبییەکانی خۆی بریاری لێبدات.
-
پەرلەمانی کوردستان لەسەر بابەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت یەکەم دەوامی پەرلەمان لەسەر بابەتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت
-
دادگای فیدراڵی عێراق مادەیێکی یاسای خوێندنی باڵای لە هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی مادەیەک لە یاسای خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کە زانکۆکان دەکاتە مەرجەعی کۆتایی سەرجەم سکاڵاکانی پەیوەست بە وەرگرتن و گواستنەوە و تاقیکردنەوەکان و کاروباری زانستی و پلە بەرز کردنەوە.
-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: پێویسته کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکان لە هەرێمی کوردستان کارا بکرێتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ کونسوڵخانەکان و نووسینگەی مافی مرۆڤ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختیکردەوە، لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ئهنجامدانی ههڵبژاردنهکان له وادهی دیاریکراوی خۆیدا.
-
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن:
هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەکوو ئێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە.
-
ئەندامى مەکتەبى سیاسی یەکێتى:
کۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکانى ههرێم ناتوانن ههڵبژاردن ئهنجام بدهن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسى دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان له کهرکووک ڕایگهیاند، کۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکانى ههرێم بههۆى بهسهرچوونى ماوهکهیان ناتوانن ههڵبژاردن ئهنجام بدهن.
-
مەسروور بارزانی فەرمانێکی لەبارەی دابین کردنی بوودجەی هەڵبژاردن دەرکرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بە مەبەستی دابین کردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نامهی دهستلهكاركێشانهوهی پێشكهش كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نامهی دەست لەکاردەکێشانهوه پێشكهشی سهرۆكایهتی پهرلهمان دهكات.
-
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان:
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ژمارەیەک ڕاوێژکاری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە کۆ بوونەوە.
-
ئهدههم بارزانى بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان لیستى سهربهخۆى خۆى دهبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهدههم بارزانى ئاشكرایدهكات، بۆ ههڵبژاردنى داهاتوى پهرلهمانى كوردستان لیستى سهربهخۆى خۆى دهبێت.
-
رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ی سەرۆکایەتی هەرێم، ڕۆژی 1-10-2022ـی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرد.
-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان: لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی هەرێمدا نین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دهكات كه حزبهكهی بەھۆی کەمیی کاتەوە لەگەڵ ھەمواریی یاسای ھەڵبژاردندا نییە.
-
سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان:
هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە هەرێمی کوردستان مانگی یەکی ساڵی 2022 نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیلی فرۆشتووە، بەڵام لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ گەڕاوەتەوە لەکاتێکدا تێکڕای نرخی نەوتی جیهانی لەو مانگەدا 85 دۆلار بووە.
-
نەوەی نوێ جەخت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەخت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکاتەوە و پشتگیری لە کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ دەکات.
-
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان: کەم کردنەوەی کورسییەکانی هەرێمی کوردستان لای ئێمە قبووڵکراو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چەند لایەنێک قسە لەسەر کەم کردنەوەی کورسیی پێکهاتەکان و گۆڕینی شێوازی دەنگدانی پێکهاتەکان دەکەن کە ئەوەش لای ئێمە ڕەفزە.
-
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ:
پەرلەمانی کوردستان لە چارەنووسی داهاتە نەوتییەکان ناکۆڵێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، کە نرخی نەوت دادەبەزێت حکوومەت پەنا بۆ هەموو جۆرە لێبڕینێک دەبات، بەڵام کە بەرز دەبێتەوە خۆی دەکات بە کەڕەی شەربەت.
-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان:
ئەو هێزانەی دەسەڵات کە پشتیان بە هێزی دەرەکی بەستووە لە ئەفغانستان وانە وەربگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەو هێزانەی دەسەڵات کە پشتیان بە هێزی دەرەکی بەستووە وانە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان وەربگرن.
-
نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان:
دهستهی دهستپاکی دهستهمۆی حزبە سیاسییەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکی پهرلهمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت دهستهی دهستپاکی تەنها بەهەیکەل دامەزراوەیە، ئهگهرنا حزب دهستهمۆی کردووه و هیچ ڕۆڵ و کاریگەرییێکی نەماوە.