بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لەلای هەموو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووە، ترسی جیددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروست بووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچووە، لەو ڕووەوە لە پەرلەمان جیاوازیی نییە، بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا، سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن".
باپیر ئەوەشی خستۆتە ڕوو، "سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەموو برا و خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون".
Your Comment