نەوەی نوێ جەخت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەخت لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکاتەوە و پشتگیری لە کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: "جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە لە وادەی خۆیدا و پێویستە یاسای هەڵبژاردنیش هەموار بکرێتەوە."

باسی لەوەش کردووە: "ده‌یان و سەدان دادوەری ئازا و بوێر و سەربەخۆ بوونیان هەیە و نه‌وه‌ی ‌نوێ ئەو جۆرە دادوەرانەی دەوێت بۆ دامەزراندنیان وەک کۆمسیار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان."

News Code 5023

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha