دادگای فیدراڵی عێراق مادەیێکی یاسای خوێندنی باڵای لە هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی مادەیەک لە یاسای خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کە زانکۆکان دەکاتە مەرجەعی کۆتایی سەرجەم سکاڵاکانی پەیوەست بە وەرگرتن و گواستنەوە و تاقیکردنەوەکان و کاروباری زانستی و پلە بەرز کردنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش تاوتوێکردنی ئەو یاسایەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کە زانکۆکان دەکاتە مەرجەعی کۆتایی سەرجەم سکاڵاکانی پەیوەست بە وەرگرتن و گواستنەوە و تاقیکردنەوەکان و کاروباری زانستی و پلە بەرز کردنەوە دادگای فیدراڵی عێراق مادەی 46 ی لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2008ی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕەتکردووەتەوە کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و پارێزبەندیی دەداتە رێکارەکانی زانکۆ لەبەرامبەر دادگاکان و پەڵپ گرتن و تانەدان.

ئەو مادەیەی یاسای خوێندنی باڵای هەرێم دژی مادەی 100 ی دەستوری هەمیشەیی عێراقە کە دانانی پارێزبەندی بۆ یاساکان یاساغ دەکات و مافی تانەدان و سکاڵا و پەڵپگرتن کراوە دەکات.

هێشتا دەقی حوکمی دادگا بڵاونەکراوەتەوە و پاش بڵاوکردنەوەی ئەوە پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی دەستورییەوە ملکەچ دەبێت بەهەموارکردنی ئەو مادەیە لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا.

بەگوێرەی مادە تانە لێدراوەکە تەنها زانکۆکان پێداچوونەوە دەکەن بەو سکاڵایانەی پەیوەستن بە وەرگرتن، گواستنەوە، تاقیکردنەوە، سزاکان، تاقیکردنەوەکان، فەسڵکردن و پشتڕاستکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بڕوانامەکان و پلە زانستییەکانی پاش قۆناغی ئامادەیی و بەرزکردنەوەی پلە، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەم پارێزبەندییەی ڕەتکردووەتەوە و دەرگای تانەدانی لەناو خوێندنی باڵادا کردووەتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن ئاکام ئیدریس عەباس پێشکەشی دادگا کراوە و پارێزەرەکەی کاروان عەبدولکەریمە و ژمارەکەی 143 ی فیدراڵییە و لە 2018 پێشکەش کراوە.

هەر لەمبارەوە عەبدولقادر ساڵح، ڕاوێژکاری یاسایی و توێژەر لە بواری وەزیفەی گشتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە: "چەند داوایەکى دیکە لەبەردەم دادگاى فیدڕاڵی هەیە سەبارەت بەو ماددە یاساییانەى لە پەرلەمانى کوردستان دەرچوون و یەک ناگرنەوە لەگەڵ دەستوورى عێراقیدا".

News Code 5463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha